گرنگ

هۆکاری درەنگ خەرجکردنی پارەی گەنم ئاشکرا دەکرێت

2025-09-02

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی درەنگ رادەستکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بە کۆگاکانی وەزارەت، خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان دواکەوت. محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، بڕِیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە، هەرێمی کوردستان لەو پارێزگایانە بووە، کە دواکەوت لە ڕادەستکردنی بڕی گەنمی جووتیاران بە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی، بۆیە بڕە پارەکەشیان دواکەوتووە. جێی ئاماژەیە ئەمساڵ حکومەتی عێراق ٤٠٠ هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بە نرخی ٨٥٠ هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەرگرت کە بەهاکەی ٣٤٠ ملیار دینارە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color