وتەبێژی پێشووی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، توركیا و وڵاتانی عەرەبی كار بۆ ئەوە دەكەن، چیتر دەسەڵات بۆ شیعە نەبێت، هاوكات جەختیش لەوە دەكاتەوە بۆ نەهێشتنی دەستەڵاتی شیعە لە عێراق قسە لەگەڵ كورد و سوننە كراوە. عەبدولكەریم خەلەف، وتەبێژی پێشووی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند:پلانێك لە ئارادایە بۆ ئەوەی چیتر شیعە لە لووتكەی دەسەڵاتی عێراق نەبێت، چونكە وڵاتانی كەنداو و وڵاتانی دیكەی عەرەبی بەو دەسەڵاتە رازی نین كە ئێستا لە عێراق هەیە. ئاماژەی بەوەشكردووە، توركیا و سعوودیە سەرپەرشتی پلانی گۆڕینی دەسەڵاتی عێراق دەكەن و سەرەتا ویستیان بەهێز ئەنجامی بدەن، بەڵام ئەمە خوێنێكی زۆری دەویست، بۆیە لەوانەیە بە شێوازێكی تر بیكەن، هەموو لایەنە سیاسییەكان تەنانەت حكوومەتی عێراقیش ئاگاداری ئەو پڕۆژەیەن، چونكە نوێنەریان هەیە و قسەیان لەگەڵ پێكهاتەی كورد و سوننە و شیعەیش كردووە، لەوانە ماوەیەك لەمەوبەر كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە نەجەف بەڕێوەچووە. ئەوەش لەكاتێكدایە كە عەلی مووسەوی پەرلەمانتاری شیعە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەوەی ڕاگەیاندبوو كە دەبێت 200 ساڵی دیكە دەستەڵاتی یەكەمی عێرا ق لە دەستی شیعەدا دەبێت.