گرنگ

نوێنەری وەزارەتی بازرگانی هەرێم لەبەغدا: بەشەخۆراكی یەك ملیۆن هاووڵاتی هەرێم ڕاگیرا

2025-09-02

 

نوێنەری وەزارەتی بازرگانی هەرێم لە بەغدا ئاشكرایكردوە، لەبڕینی بەشە خۆراكی مانگانەدا بەغدا ستەمی لەهاووڵاتیانی هەرێم كردووە وبەشەخۆراكی یەك ملیۆن كەس لەهەرێمی كوردستان ڕاگیراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنییان پڕنەكردووتەوە، لەكاتێكدا لای خۆیان دوای شەش مانگ بەشە خۆراك دەبڕن. حسێن سەبری نوێنەری وەزارەتی بازرگانی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند:لای خۆیان ئەوەی شەش مانگ فۆڕم پڕنەكاتەوە، ئینجا بەشە خۆراكەكەی‌ ڕادەگرن، بەڵام لەهەرێم تەنها دوو مانگ پڕی نەكاتەوە، بەشە خۆراكەكەی ڕادەگرن. ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی پڕنەكردنەوەی فۆڕمی خۆراك، یەك ملیۆن كەس لەهەرێمی كوردستان بەشەخۆراكی مانگانەیان ڕاگیراوە، بەشێك لەوانەی فۆڕمیان پڕنەكردوەتەوە تائێستا كارتی نیشتمانییان نییەو تاوەكو فۆڕمی خۆراكەكان پڕدەكرێنەوە بەمشێوەیە دەمێنێتەوە، ناشزانین چەند مانگ دوادەكەوێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color