گرنگ

ئێران بۆ وڵاتانی كەنداو: سڵ لە هەڕەشەكانتان ناكەین و ئەو دوورگانەی باسی دەكەن خاكی ئێمەن

2025-09-02

 

لەبەرامبەر ڕاگەیەندراوێكی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو كە باسیان لەوەكردبوو سێ دوورگەی تونبی گەورە، تونبی بچووك و ئەبوو مووسا، خاكی ئیماراتن و ئێران داگیری كردوون، وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامێكی توندیان دەداتەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بەیاننامەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژەبەوەكراوە، ئەوەی دەربارەی سێ دوورگەكەی كەنداو، لە بەیاننامەی كۆتایی 165ەمین كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداودا هاتووە، بە تەواوی ڕەت دەكەینەوە و جارێكی دیكە جەخت لەسەر سەروەریی ئێران بەسەر دوورگەكانی ئەبوو مووسا، تونبی گەورە و تونبی بچووك، وەك بەشێكی دانەبڕاو لە خاكی ئێران دەكەینەوە و بانگەشە بێبنەماكان لە بەیاننامە هاوشێوەكاندا، هیچ گۆڕانێك لە ڕاستییە جوگرافیایی، مێژوویی و یاساییەكانی پەیوەست بەم دوورگانەدا دروست ناكات. ئاماژەبەوەشكراوە، كۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ دابینكردنی سەلامەتی و ئاسایشی ئەم دوورگە ئێرانییانە و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی وڵات، لە هیچ هەنگاو كردەیەكی پێویست سڵ ناكاتەوە. ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ ئەنجوومەنی هاریكاریی وڵاتانی كەنداو، لە بەیاننامەی كۆتایی 165ەمین كۆبوونەوەیدا، ڕایگەیاند ئەو سێ دوورگەیە بەشێكی دانەبڕاوی خاكی ئیماراتن و لە لایەن ئێرانەوە داگیركراون.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color