گرنگ

♦باشترین جۆری مەعجونی ددان کامەیە؟


 

♦باشترین جۆری مەعجونی ددان کامەیە؟

د. تروسکە عەبدوڵڵا
پزیشکی ددان

ئەمە پرسیارێکی زۆر باوی ناو خەڵکە، بە دڵنیایەوە خەڵک مافی خۆیەتی بپرسێت لەم بارەیەوە، چونکە وەک و هەموو پێکهاتەو پێداویستەیەکانی تری مرۆڤ مەعجونی ددانیش بە دورنیە لەو هەمو ریکلام و سەختەکاریانەی لەسەر پێداویستیەکانی مرۆڤ دەکرێ لە ئێستادا...

🔷 بفەرموون وەڵامی هەندێ لە پرسیارە باوەکانمان خستۆتە ڕو..


📍چۆن بتوانم مەعجونێکی باش هەڵبژێرم؟

بە دڵنیایەوە پێویستە راوێژ بە دکتۆری ددان بکەیت، هەڵبژاردنەکە دەکەوێتەوە سەر چەند تایبەتمەندیەکی ددان و ویستی کەسەکە، (دکتۆر چەند پرسیارێکت ئاراستە دەکات وەک ...
-ئایا ددانت هەستیارەو دەتەوێ هەستاریت نەمێنێ؟
_یاخود تەنها گرینگی بە سپیبونەوەی ددانت دەدەیت دەتەوێ ددانەکانت سپی ببنەوە؟
-یاخود کەسێکی جگەرە کێشیت و دەتەوێ رەنگی زەردی ددانەکانت لاببەیت؟
-یاخود ئیلتیهاباتی پوکت هەیە؟

دکتۆری ددان لە پێشنیارکردنی مەعجونێکی باش بۆت رەچاوی ئەم خاڵانە دەکات بۆ ئەوەی ئەم جۆرەت بۆ پێشنیار بکات کە تۆ پێویستتە نەک هەڕەمەکی بۆت هەڵبژێرێت.


📍ئایا دەتوانم هەمان مەعجونی هاورێکەم یان خزم و کەسی نزیک بەکار بهێنم تەنها لەبەر ئەوەی ئەوان سودیان لێوەرگرتوە؟

نەخێر مەرج نیە ئەو مەعجونەی هاورێیەکەت سودی لێبینیوە بۆ تۆ گونجاو بێت، کەسی وا هەیە وێنەی کارتۆنی مەعجونێکی گرتوە دەرمانخانە بە دەرمانخانە دەگەڕێ تا لەهەمان مەعجونی دەستبکەوێ، چونکە فڵان کەس بەکاریهێناوەو ددانەکانی زۆر سپی و جوان بوە..!
ئەمە هەڵەیە، لەوەیە ئەمەی هاورێکەت مەعجونێکی سپیکردنەوە بێت، بەڵام تۆ ددانت لە بنەرەتدا هەستیار بێت و بەکارهێنانی ئەم مەعجونە زیان بە ددانت دەگەیەنێ و هەستیاریەکەت زیاتر دەکات چونکە بۆتۆ گونجاو نیە، بۆیە تکایە بە هەڕەمەکی و چاو لێکەری پێویست ناکات مەعجون هەڵبژێرن، باشترین شت ئەوەیە پرس بە دکتۆر بکەیت.


📍ئایا مەعجونی باش مەرجە لە روی نرخەوە گران بێت؟

نەخێر، مەرج نیە گران بێت، هەرچەندە ئەم خاڵە دەکەوێتە سەر هاوردەکردنی بەشی دەرمان زیاتر، نرخ هەیە لە دەرمانخانەیەکەوە بۆ دەرمانخانەیەکی دیکە جیاوازی هەیە، بەڵام مەعجونی زۆر باشیش هەیە کە نرخێکی گونجاو و کەمی هەیە، کەواتە نرخ پێوەر نیە بۆ باشی مەعجونی ددان...

مەعجون چۆن بۆ منداڵەکەم هەڵبژێرم؟

بۆ منداڵ بەپێی تەمەن دیاریدەکرێت، بۆ یەک ساڵ جیاوازە لە تەمەنی شەش ساڵ و زیاتر جیاوازیەکە لە رێژەی فلۆرایدایە کە بۆ منداڵان بە پێی تەمەن دیاری کراوە، هەروەها منداڵان پێویستە لە ژێر چاودێری دایک و باوکانیاندا مەعجون بەکاربهێنن و ددانیان بشۆن، لەبەرئەوەی زۆر بەکارهێنانی مەعجون زیان بە منداڵەکانتان دەگەیەنێ و پێویستە فێریان بکەن کە تفی بکەنەوە دوای ددان شۆردن نەک قوتی بدەن بۆ ئەوەی زیان بە جەستەیان نەگات، بۆ منداڵانی خوار سێ ساڵ بەرێژەی یەک دەنکە برنج مەعجون بەکابهێنن و بۆ تەمەنی سێ بۆ شەش ساڵ بە رێژەی یەک دەنکە نیسک زیاتر نەبێ بۆ گەورەتریش لە حەوت ساڵ بە ئەندازەی نینۆکی پەنجەی منداڵەکە.

 

📍ئایا راستە مەعجونی گیایی و سروشتی باشترە، چونکە دەوترێ هیچ ماددەی کیمیای تێدانیە؟

زۆربەی مەعجونە گیایی و سروشتییەکان رێژەی فلۆراید تێیاندا زۆر کەمە یاخود هەر تێیاندا نیە، بێگومان رونەو دەزانین فلۆراید یەکێکە لە هەرە پێکهاتە گرینگەکان بۆ ددان و ددان بەهێزدەکات و لە کلۆری دەیپارێزی، لەبەر ئەوە بەکارهێنانی مەعجونی سروشتی ناڵێین خراپە، بەڵام لایەنێکی خراپی ئەوەیە ئەم پێکهاتە گرینگەی تێدانیە کە پێویستە بۆ پاراستنی ددانەکانمان، ئەم جۆرە مەعجونە زیاتر بۆ ئەم کەسانە پێشنیار دەکرێ کە نایەنەوێ هیچ پێکهاتەیەکی کیمیایی بەکاربهێنن بۆ لەشیان و تەنها حەزیان بە پێکهاتەو شتی سروشتیە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color