گرنگ

دابەشكاری سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق بەرەو كوێ


 

حەلبووسی: پۆستی سەرۆككۆمار گوزارشت لە عێراقییەكان ناكات

بوار نیوز، بەغداد
زۆرێك پێیان وایە ئەو هەڵبژاردنە گۆڕانكاری لەپرۆسەی سیاسی عێراق دەكات، بەڵام سێ پێكهنەرە سەرەكییەكە دەڵێن”تەوافق، شەراكەت و تەوازن”، بناغەی سیستەمی ئەو وڵاتەیە.
بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ لەعێراق بەریَِوەبچێت، ئاماژەكان بۆ گۆڕانكاری و ئەنجامی چاوەڕوان نەكراو دەكرێت.
دوای نزیكە ١٧ساڵ، لە بونی دابەشكاری لە پۆستەكانی عێراق، بەجۆرێك سەرۆككۆمار بۆ كورد، سەرۆك وەزیران بۆ شیعە و سەرۆكی پەرلەمانیش بۆ سوننەكان. ئێستا بانگەشەیەكی بەهێز لە نێوان ئەو پێكێهنەرە سیاسییەكانی عێراق بۆ گۆڕانكاری لەسیستەمی سیاسی هەیە.

بەشێكی سوننەكان، بە رێبەرایەتی مەحەمەد حەلبوسی داوای پۆستی سەرۆككۆمار دەكەن. لەدواین لێداوانی مەحەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت، ئێمە پێمان وایە سیستەمی سیاسی دەبێت بگۆڕدرێت و پۆستی سەرۆككۆمار دەبێ سوننەكان بێت، لەبەر ئەوە ئەو پۆستە ئێستا گوزارشت لە عێراقییەكان ناكات.

لەبەرانبەردا مەحەمەد خالد، پەرلەمانتاری سوننە لە حزبی بیارق ئەلخیر، بۆ بوار نیوز دەڵێت، هەندێك لایەن هەن داوای گۆڕانكاری و دابەشكاری نوێ دەكەن، بەڵام ئەوە قسەی هەموو سوننەكان نییە و ئێمە دژی ئەو گۆڕانیارییانەن.

هەندێكی تریش لە شیعەكان پێیان وایە بەردەوام بوونی سیستەمی سیاسی عێراق بەوشێوەیە رێ خۆشكەرە بۆ گەندەڵی و هێشتنەوەی عێراق بەم دۆخەی ئێستا.
هاوكات فەهد ئەلجبوری، سەركردە لە رەوتی حیكمە، بە بوار نیوزی وت، ئێمە گۆڕانكاریمان دەوێت لە بەرێوەبردنی تەواوی دامەزراوەكانی دەوڵەت، بەڵام كەس ناتوانی گۆڕانكاری لە دابەشكاری پۆستە سەرەكییەكان بكات، بیركردنەوە لەوجۆرە بۆچوونە پێویستی بە زیاتر لە ١٠ ساڵ هەیە.
هاوكات لە چەند رۆژی رابردوو، فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بەرنامەیەكی میدیای عێراقی، گوتی، دەبێ ئەو سیستەمە وەك خۆی بمێنێتەوە پۆستی سەرۆككۆماریش بۆ كوردە و مافی خۆمانە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color