گرنگ

سەربازی زۆرە ملێ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟


 

سەربازی زۆرە ملێ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟

حکومەتی عێراق یاسای سەربازی زۆرەملێ پەسەند دەکات

بوار نیوز، بەغدا
حکومەتی عێراق پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێی پەسند کردوە، ئامادەی دەکات بۆ پەرلەمان. لە رووی ئابوریەوە زیاتر لە٧٠ملیار لەسەر حکومەت دەکەوێت.

هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق، بە بوار نیوزی گوت، "ئەو پڕۆژەیە هێشتا نەگیشتوە بۆ پەرلەمان".
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەی وت "بۆ ئەم خولەی پەرلەمان تەواو نابێت، رەنگە لە خولی نوێی پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ بکرێت".
هەفتەی رابردوو حکومەتی عێراق بڕیاریدا، پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی زۆرە ملێی، رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکات بەمەبەستی پەسەند کردنی.
خزمەتی سەربازی زۆرملێ لەعێراقدا، پاش رزگار کردنی عێراق لەدەستی سەدام حوسێن لەلایەن ئەمەریکاوە، ئەو یاسایە هەڵوەشێنراوەتەوە، بەڵکو ئارەزومەندانە بوە.

لیوا روکن ماجد ئەلقیسی کەخانەنشینە، بۆ بوار نیوز دەڵێ، ئەم پڕۆژە یاسایە هی ئێستە نییە، بەڵکو لەحکومەتی عەبادی و عەبدولمهدی هەبوە، بەڵام کازمی تەواوی کردوە دەنێردرێت بۆ پەرلەمان.

ئەو لیوا روکنە رونی دەکاتەوەو دەڵێت، "دەبێ رەچاوی دۆخی کۆمەڵگەی عێراق بکرێت بەوەی ئایا قبوڵی ئەو یاسایە دەکەن؟". هەروەها دەڵێ، ئەو یاسایە ئەگەر پەسند بکرێ پێویستە ژمارەیەکی زۆر لەباڵەخانەو شوێن و راهێنەر دابین بکرێت.

ئەوەیشی گوت، "دەبێ بزانرێت گەنجان ژمارەیان چەندە لەوڵات بۆ ئەمەش دەبێ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵاتی و پلاندانان داتا بخنەڕو. نابێ کاریگەری لەسەر ئابوری وڵات هەبێ، چونکە عێراق لەتەنگژەیی دارایی دایە".

لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان لیوا روکن ماجد، دەڵێ: "جارێ رەشنوسی یاساکە دیار نییەو چۆنە، بۆیە دەبێ چاوەڕێ بکەین".

بوار نیوز زانیویەتی، ئەگەر ئەو یاسایە پەسند بکرێ لەحاڵەتی کڕین یان بەکرێ گرتنی بیناو سەنتەری راهێنان، فەرمانبەران و پلەدارە سەربازی و خەرجی و نەسریەی شوێنەکان، ئەوا دەبێ زیاتر لە ٧٢ ملیار دینار بدات، ئەمەیش بودجەیەکی گەورەیە لەسەر حکومەتی عێراق دەکەوێت.
عێراق، خاوەنی زیاتر لە ٥٠٠ هەزار سەربازە، لەگەڵ یەدەگی ٢٨٥ هەزار سەرباز. خزمەتکردن لە کەرتی سەربازی عێراق لە تەمەنی ١٨-٤٩ . جگە لەوەی حەشدی شەعبیش هەیە، بەڵام ژمارەی فەڕمیان نەزانراوە، بەڵام لەنێوان ١٠٠-١٥٠ هەزار چەکدارە.

لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق، ٧٠٠ ،١٨ملیار دۆلار تەرخان کراوە. کە ئەمە دەکاتە ٪٢٠ لە بودجەی گشتی عێراق.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color