گرنگ

♦️ئایا کلۆری ددان و ھەوکردنی پوک دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی نەخۆشیەکانی دڵ؟


 

🔷نەخۆشیەکانی پوک و کێشەکانی دەم و ددان بەگشتی کاریگەریان لەسەر تەواوی جەستەی مرۆڤ ھەیە و ئیھمالکردن و چارەسەر نەکردنیان دەبێتە ھۆ سەرھەڵدانی چەندان نەخۆشی تر لە جەستەی
مرۆڤدا...
🔷دەم ی مرۆڤ چەندین بەکتریای تێدایە کە خۆشبەختانە بەشێکیان زیانیان نیە بەلام بەشەکەی تریان زیانبەخشن و لای ھەموومان روونە کە مرۆڤ لە رێگای دەمەوە ماددە خۆراکیەکان و گازەکان وەردەگرێت و لەم رێگەیەوە دەکرێت بەکتریا زیانبەخشەکان بچنە ڕێرە وی ھەناسە دان و ھەرسکردنەوە و لە ئەنجاندا ببێتە ھۆی ھەوکردنی ئەندامەکانی ناوەوە...
🔷 بەرگری لەشی مرۆڤ لە کاتی ئاسایدا دەتوانێ ئەم بەکتریا زیانبەخشانە کۆنترۆل بکات ،بەڵام لەگەل ئیھمالی و پاک رانەگرتنی دەم و ددان و پوک ،دەبێتە ھۆی زیاد بوونی بەکتریا زیان بەخشەکان و سەرھەڵدانی ھەوکردنی پوک و کێشەکانی ددان بەگشتی.
🔷لەگەل زیاد بوونی بەکتریا زیان بەخشەکانی ناو دەم و دروستبوونی ھەوکردنی پوک مەترسیەکانی نەخۆشیەکانی دڵ و ھەوکردنی سیەکان زیاتر دەبێت ,ئەویش بە ھۆی گواستنەوەی ئەم بەکتریا زیانبەخشانە لە دەمە وە بۆ بەشەکانی تری جەستە لە رێگای خوێنەوە ، کاتێ ڕووپۆشی ناو دەم بریندار ئەبێ بەھۆی ھەو کردن یان کلۆربوونی ددانەوە ئەگەری زۆرە بەکتریای زیان بەخش لە ڕووپۆشی ناو دەمەوە بچێتە ڕێڕەوی خوێن و لەوێشەوە بگاتە زۆر ئەندامی ناوەوەی جەستە لەوانە دڵ،سییەکان،جومگەکان
ئەو بەکتریا زیان بەخشانە کاتێ ئەگەنە دڵ ئەبنە ھۆی ھەوکردنی دیواری ناوەوەی دڵ کە ئەمەش زۆر جار ئەبێتە ھۆی دروست بوونی زۆر کێشەی تر بۆ دڵ و مێشک و سییەکان.
♦️مەترسی گواستنەوەی ئەم بەکتریا زیان بەخشانە زیاد دەکات لەگەل زیاد بوونی کلۆری و کێشەکانی ددان و ھەوکردنی پوک
بۆیە زۆر گرینگە لەگەل ھەستکردن بەم کێشانە سەردانی پزیشکی ددان بکرێت و خۆتان رزگار بکەن لەم بەکتریا زیان بەخشانە بۆ ئەوەی دواجار نەبێتە ھۆی دروستبوونی کێشەی تەندروستی گەورەتر..
📍چۆن تەندروستی دەم و ددانەکانمان بپارێزین ؟
١-رۆژانە دووجار شۆردنی ددانەکانمان بە شێوازێکی دروست.
٢-بەکارھێنانی پەتی ددان بە لایەنی کەمەوە رۆژانە یەکجار ،بۆ ئەوەی نێوانی ددانەکان پاک بکرێتەوە و نەبێتە ھۆی دروستبوونی نەخۆشی پوک.
٣-دورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازیەکان و جگەرە کێشان و ماددە کحولیەکان.
٤- پێویستە زیادەڕەوی نەکرێ لە خواردنی شیرینیدا.
♦️تێبینی
📍زۆرکەس دەلێت پەتی ددان بەکار ناھێنم لەبەر ئەوە کە بەکاری دێنم پوکم خوێنی لێدێ و ئازاری ھەیە ...!!!
ئەگەر تۆ یەکێکیت لەوانەی ئەم حاڵەتەت ھەیە ،ئەوە مانای ئەوەیە ھەوکردنی پوکت ھەیە و پێویستت بە چارەسەرەو ئیھمالی تێدا مەکە ،پوکی تەندروست رەنگێکی پەمەیی و جوانی ھەیە و لەکاتی ددان شۆردن و بەکارھێبانی پەتی ددان خوێنی لێنایەت و ئازاری نیە .
د.تروسکە عبداللە
بەھیوای تەندروستیان🌸

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color