لێکۆلینەوەکان سەلماندوویانە لەدەستدانی ددانەکان دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی نەخۆشی کۆلۆن و نەخۆشیەکانی تری گەدە ،
ئەگەر کەسێک زیاتر لە سێ ددان لەدەست بدات ،کاریگەری تەواو دەخاتە سەر جوینی خواردن و خواردنەکان بە باشی ورد ناکرێن و ناجورێن لە ئەنجامی قوتدانی ئەم خۆراکە نا تەواو جوراوە دەبێتە ھۆی قەبزی و سەرھەڵدانی نەخۆشی کۆلۆن.