گرنگ

مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لەهەولێر: فەیسەڵ کەریم خان، 12هەزارو 702 دەنگی هێناوە لەدەنگدانی تایبەت


 


بوار نیوز، تایبەت
لەسەر ژمارەی دەنگەکانی کاندیدی ژمارە (24)ی هاوپەیمانی کوردستان لە بازنەی (1)ی هەولێر، راگەیاندنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان زانیاری ناڕاست بڵاودەکەنەوە؛ بوار نیوز راستی دەنگی کاندیدەکەی هاوپەیمانی بڵاودەکاتەوە.
بازنەی (1)ی پارێزگای هەولێر کە قەزاکانی (رواندوز، سۆران، چۆمان و مێرگەسۆر) لە سنووری ئیدارەی سۆران و قەزای شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە، بە قورسترین بازنە هەژمار دەکرێت.
لەو بازنەیەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان چوار کاندید (نەهرۆ رواندزی، جوان عەبدوڵا عومەر، محەمەد ێدیق خۆشناو، سیپان عەزیز) هاوپەیمانی کوردستان - یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوو کاندید (فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی و شەرمین حەمەد بەگ بایز) نەوەی نوێ‌ کاندیدێکی بەناوی (کوردەوان جەمال محەمەد) هەیە و بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەبێت لەو بازنەیەدا، سێ کاندیدی پیاو و کاندیدێکی ژن سەرکەوتن بەدەست بێنن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، کاندیدی ژمارە (24)ی بازنەی (1)ی هەولێر زۆرترین دەنگی لەناو دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان لەو سنوورە بەدەست هێناوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان "کێشەی مێژووییان لەگەڵ برادۆستییەکان" هەیە، بۆیە لەگەڵ ئاشکرابوونی ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت دەزگاکانی پارتی زانیاری ناڕاست لەبارەی ژمارەی دەنگەکان ئەو کاندیدە لەو سنوورە بڵاو دەکەنەوەو وای نیشان دەدن کە گوایە "دەنگی کەمی هێناوە".
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بوار نیوز دراوە، فەیسەڵ کەریم خان 12 هەزارو 702 دەنگی بەدەست هێناوە ئەمەش "زۆرترین دەنگی کاندیدانی هاوپەیمانی کوردستان و لایەنەکانی دیکەیە لە بازنەی (1)ی هەولێر".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color