گرنگ

رێژەی بەشداری تا کاتژمێر 11 نزیکەی %11یە


 
بوار نیوز، هەولێر
بەیانی ئەمرۆ لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بنکەکانی دەنگدان بەروی دەنگدەراندا کرایەوە، سەرکردە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم کوردستان لەدوو سەعاتی یەکەم بەشداری هەڵبژاردنیان کردو لەبنکەکانی دەنگدان دەنگیاندا.
بەپێی بەپێی بەدواداچونە مەیدانییەکانی پەیامنێرانی بوار نیوز لەشارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان رێژەی بەشداری هاوڵاتیان لەئاستێکی نزمدایە و رێژەیەکی کەم لەهاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لەهەڵبژاردنەکان کردووە.
بەپێی وتەی پەیامنێرانی بوار نیوز، بنکەکانی دەنگدان بەتەواوی چۆڵن و بەشێکی کەم لەهاوڵاتیان بەشدارییان لەهەڵبژاردن کردووەو ئەگەر لەچەند کاتژمێری داهاتوو هاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردن نەکەن ئەوا رێژەی بەشداری لەهەڵبژاردنەکان ناگاتە ئاستی ستانداردی نێودەوڵەتی.
بەپێی راپۆرتی سەرەتایی هاوپەیمانی نیشتیمانی بۆ چاودێری هەڵبژاردن کە راپۆرتی نزیکەی سێ هەزار بنکەی هەڵبژاردنی بۆ گەڕاوەتەوە ئۆفیسی سەرەکی رێخراوەکە رێژەی بەشداری هاوڵاتیان لەهەڵبژاردنی پێش وەختەی عێراق لەنێوانی %10 بۆ %11یە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color