گرنگ

پارتی: ئەم دۆخەی كەركوك بەهۆی شكستی یەكێتییە یەكێتی: پارتی بەبەرنامە ناهێلێت خەڵكی كەركوك بەهێمنی ژیان بكەن


 

بوارنیوز، كەركوك
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لیوای 61ی سوپای عێراق چەند كەسێكی لەشاری كەركوك دەستگیركرد ، یەكێتی و پارتی یەكتری تۆمەتبار دەكەن بە شێواندنی دۆخی شاری كەركوك.

شەوی رابردوو لیوای 61ی سوپای عێراق بە چەكی قوڕس چۆتە ناو شاری كەركوك، ژمارەیەك كەسی دەستگیركرد بە تۆمەتی تەقەكردن و شێواندنی دۆخی ئاسایی شارەكە.
لەبەرامبەردا هەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نشتیمانی كوردستان یەكتر تۆمەنبار دەكەن، كەمال كەركوكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دویموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەو دۆخەی لەكەركوك ڕوودەدات بەهۆی شكستی یەكێتیەوە سەریهەڵداوە و بۆتە هۆی دروستكردنی كێشەو تەقەكردن لە سوپای عێراق.
كەمال كەركوكی
لەبەرامبەر ئەو لێدوانەی ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشمانی كوردستان دەڵێت، پارتی دیموكراتی كوردستان بەبەرنامە كار بۆ تێكدانی دۆخی ئاسایی خەڵكی كەركوك دەكات.

غازی كەركوكی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بۆ بوارنیوز دەڵێت، بەنارمەی پارتی و بنەماڵەی بارزانی ئەوەیە كە ناهێڵن خەڵكی كەركوك بە ئارامی ژیان بگوزەرێنن، چونكە بەرنامەی ئەوان بە جۆرێكە یان دەبێت خەڵكی كەركوك هەمووی ببێتە كۆیلەی پارتی و بارزانی یان دەبێت بیانوویەك بدۆزنەوە بۆ شێواندنی ئارامی كەركوك، چونكە ئەگەر ئەم هەڵبژاردنەش نەبوایە ئەوا پارتی هەر دەبوو كێشەیەكی دیكە بۆ خەڵكی كەركوك دروست بكات.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان باسی لەوەشكرد، كەمال كەركوكی ئاگاداری روداوەكانی كەركوك نییە، ئەوەی ئیستا لە كەركوك روودەدات لە شكستی یەكێتیەوە نییە، چونكە یەكێتی سەرەڕای ئەو هەموو پیلانگێڕییەی بەرامبەری ئەنجامدرا و كێشە ناوخۆییەكانیش بەردەوامیان هەبوو، بەڵام بەتەنها توانییان سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستبهێنین، بۆیە تا پارتی نەهاتبوویەوە ناو كەركوك هیچ كێشەیەك لە ئاردا نەبوو ئەوان هاتنەوە كەركوك توشی كێشە بوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوێنێ شاخەوان عەبدوڵا، كاندیدی سەركەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان بەناوی ئاهەنگ گێڕان لە نزیك قوتابخانەی ( ئیخوان) چەند منداڵێكی كۆكردبوویەوە كێشەیەكی گەورەی دروستكرد و دوای خۆی ڕایكردەوە بۆ هەولێر.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color