گرنگ

ئیسلامییەکان، دەبن بە هێزی دووەمی کوردستان؟


 



لەچوار بازنەی جێ نفوزی خۆیان کاندیدیان نەبووە

بوار نیوز، تایبەت
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری لەکۆی 12 بازنەی هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان، تەنیا لە 8 بازنە کاندیدیان هەبوەو کۆی گشتی دەنگەکانیان بەیەکەوە گەیشتوەتە 160 هەزار دەنگن، بەڵام لەهەڵبژاردنی چەند رۆژی رابردوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەنیا توانیان بەهەردوکیان 5 کورسی پەرلەمانی ببەنەوە. لەکاتێکدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە 35 هەزار دەنگ و نەوەی نوێ بە24 هەزار دەنگی زیاترە لە ئیسلامییەکان کەچی نەوەی نوێ لەسێ شارەکەی هەرێم، 8 کورسی بردووەتەوەو یەکێتی نیشتیمانیش بەهەمان دەنگ 10 کورسی بردووەتەوە. ئەمە لەکاتێکدا هەر یەک لەنەوەی نوێ لەهەر 12 بازنەکەی هەرێمی کوردستان کاندیدی هەبووەو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جگە لەبازنەی یەکی دهۆک، لەهەر 11 بازنەکەی دیکە کاندیدیان هەبووەو لەهەندێک بازنە دوو کاندید زیاتریشیان هەبوە، ئیسلامییەکان تەنیا لەهەشت بازنەی هەرێم کاندیدیان هەبوە لەچوار بازنەی سەرەکی کە جێنفوزی ئیسلامییەکانە کاندیدیان نەبووە.
ئەگەر ئیسلامییەکانیش هاوشێوەی هەر یەک لەنەوەی نوێ و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کاندیدیان لەتەوای بازنەکان هەبوایە ئەگەری زۆرە ژمارەی دەنگەکانیان زیاتر بوایە لەهەر یەک لەو دوو حیزبە بەجیا.
چونکە ئەگەر لەو بازنانە ئەو دوو هێزە ئیسلامییە بیانتوانیبا ئەو دەنگانە بهێننەوە کە لەهەڵبژاردنی رابردوو لەو چوار بازنەیە بهێننەوە کە لەهەڵبژاردنی 2018 بەدەستیان هێناوە لەو بازنانە بەدڵنییاییەوە دەبون بەهێزی دووەمی هەرێم لەدوای پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color