گرنگ

لەبازنەی یەکی هەولێر، بەپێی ژمارەی دەنگی کاندیدەکان بێت %80ی دەنگدەران دەنگیانداوە


 

لەبازنەی یەکی هەولێر، بەپێی ژمارەی دەنگی کاندیدەکان بێت %80ی دەنگدەران دەنگیانداوە، کەچی دوای داخستنی سندوقەکانی دەنگدان کۆمسیۆن وتی %53ی دەنگدەران دەنگیان داوە

بوار نیوز، هەولێر
لەبازنەی یەکی هەولێر، بەپێی ژمارەی دەنگی کاندیدەکان بێت %80ی دەنگدەران دەنگیانداوە، کەچی دوای داخستنی سندوقەکانی دەنگدان کۆمسیۆن وتی %53ی دەنگدەران دەنگیان داوە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رۆژێک دوای تەواو بوونی پرۆسەی دەنگدان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی راگەیاندو بەپێی یەکەمین راگەیاندراوی کۆمسیۆن لەبازنەی یەکی سنوری پارێزگای هەولێر دەنگی ژمارەی کاندیدانی ئەو بازنەیە 119 هەزار دەنگ بو، کە ژمارەکە تاڕاددەیەک نزیک بوو لەو رێژەیەی رۆژی پێشتر کۆمیسۆن رایگەیاندبو، بەڵام رۆژێک دوای ئەوە، کۆمسیۆن سەرجەم داتاکانی هەڵبژاردنی لەسەر وێبسایتی فەڕمی خۆی سڕییەوە درەنگانێکی شەو ئەنجامێکی دیکەی بڵاو کردەوە کە بەپێی ئەو ئەنجامە بێت دەنگی سەرجەم کاندیدەکان زیاتر بوو لەراگەیاندراوی یەکەمی کۆمسیۆن بەبێ ئەوەی ریزبەندی کاندیدەکان تێکبچێت و دەنگی سەرجەمیان لە 119 هەزار دەنگەوە بوو بە 157 هەزار دەنگ ئەمەش دەکاتە رێژەی %80ی دەنگدەرانی بازنەی یەکی سۆران.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color