گرنگ

بەلای پەرپرسانی یەکگرتوو، هێنانی چوار کورسی موفاجەئەکی گەورە بوو


 

"یەکگرتوو، پەشیمانە کە لەهەموو بازنەکان کاندیدی نەبوە"

بوارنیوز، هەولێر
بەهۆی ئەوەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 بۆ پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق توشی شتکسێتی گەورە بوەو ژمارەی دەنگەکانی بۆ نیوە دابەزین، یەکگرتووی ئیسلامی ترسی هەبوو، ئەمجارە رێژەی دەنگەکانی زیاتر کەمببنەوە بۆیە وەک حیزب بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی نەکرد، بەڵکو سەرجەم کاندیدەکانی بەناوی سەربەخۆ، خۆیان لەکۆمسیۆنی باڵا تۆمارکرد. بەڵام کاندیدەکان لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامییەوە لەرووی جەماوەرییەوە پشتگیری دەکران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەیەکگرتووی ئیسلامی بەبوار نیوزی راگەیاند "ئامانجی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەدانانی کاندیدی سەربەخۆ بۆ ئەوە بو، ئەگەر یەکگرتوو نەیتوانی هیچ کورسییەکی پەرلەمانی بباتەوە ئەوا وەک حیزب خۆی بەدوور بگرێت لەو شکستە".
بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکەی ناو یەکگرتوو، ئێستا کە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەو رێژە زۆرەی دەنگی هێناوەو لەبری کەمبونەوەی ژمارەی کورسییەکانی، بەڵکو ژمارەی کورسییەکانی بۆ دوو هێندە بەرزبوەتەوە، ئێستا یەکگرتووی ئیسلامی جۆرێک لەپەشیمانی هەیە کە بۆچی لەتەواوی بازنەکانی هەولێرو دهۆک و سلێمانی کاندیدی دانەناوە، ئێستا پێیان وایە ئەگەر ژمارەی کاندیدەکانی زیاتر بوایە ئەگەری دەرچوونی کاندیدی زیاتر هەبوو بۆ پەرلەمانی عێراق و ژمارەی دەنگەکانیشی زۆرتر دەبوو لەئێستا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color