گرنگ

12 ژن لە هەرێمی کوردستان بەبێ‌ کۆتا دەگەنە پەرلەمانی عێراق


 

بوار نیوز، تایبەت
لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا، 17 ژن دەنگی پێویستیان هێناو سەرکەوتن بۆ پەرلەمانی عێراق، بەڵام 12 ژنیان (سێ‌ لەهەولێر، شەش لەسلێمانی و سێ‌ لە دهۆک) بۆ یەکەمجارو بەبێ‌ سیستەمی "کۆتا" هاوشێوەی پیاوان بەدەنگی خۆیان دەبنە پەرلەمانتار.
ئەم حاڵەتەش کە لەهەرێم هەیە، پەیوەندی بەوە هەیە هێزە سیاسییەکان وەک تاکتیکی هەڵبژاردن لەبازنە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، ململانێیان لەسەر کاندیدی ژن بوەو بەو هۆیەوە بتوانن کاندیدی زیاتر سەر بخەن، بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و کەرکوک ئەو تاکتیکەی بەکارهێناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش لەبازنەکانی دهۆک و موسڵو هەولێرو دیالە هەمان تاکتیکی بەکارهێنابو.
هێزە ئیسلامییەکانیش نەیانتوانی هیچ کام لەکاندیدە ژنەکانیان سەربخەن بۆ پەرلەمانی عێراق.
لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، 97 ژن لە پارێزگاکانی عێراق سەرکەوتن بۆ پەرلەمانی عێراق، کە 17 ژنیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوو، کە پێنج بە سیستەمی کۆتاو 12 دیکەشیان بەبێ‌ کۆتا دەنگی پێویستیان بەدەست هێنا.

ناوی ئەو کاندیدە ژنانەی لە پارێزگای هەولێر بێ‌ "کۆتا" سەرکەوتن
-وەزیرە ئەحمەد، کاندیدی نەوەی نوێ‌ – 18 هەزار و 459 دەنگ.
-کوردۆ عومەر، کاندیدی هاوپەیمانیی کوردستان (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) – 13 هەزار و 846 دەنگ.
-ڤیان عەبدولعەزیز، کاندیدی نەوەی نوێ – 11 هەزار و 663 دەنگ.

ناوی ئەو کاندیدەی ژنانەی لە پارێزگای سلێمانی بە دەنگی خۆیان دەرچوون
-نەرمین مەعروف، کاندیدی هاوپەیمانی کوردستان (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) – پێنج هەزار و 862 دەنگ.
-یادگار مەحمود، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان – شەش هەزار و 69 دەنگ.
-بەدریە ئیبراهیم، کاندیدی جوڵانەوەی نەوەی نوێ – 19 هەزار و 98 دەنگ.
-چرۆ حەمە شەریف، کاندیدی هاوپەیمانی کوردستان (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) – 12 هەزارو 254 دەنگ.
-سروە عەبدولواحید، کاندیدی جوڵانەوەی نەوەی نوێ – 22 هەزار و 634 دەنگ.
- سروە محەمەد، کاندیدی هاوپەیمانی کوردستان (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) – پێنج هەزارو 452 دەنگ.

ناوی ئەو کاندیدەی ژنانەی لە پارێزگای دهۆک بەبێ‌ "کۆتا" سەرکەوتن
-ئیمان عەبدولڕەزاق، کاندیدی لیستی هاوپەیمانی کوردستان (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) – 17 هەزار دەنگ.
-ئەڤین سەلیم، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان – 16 هەزار دەنگ.
ڤیان سەبری، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان – 16 هەزار 500 دەنگ.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color