گرنگ

لەترسی نەناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا، هەرێم بەتەواوی موچە دابەش ناکات


 


بوار نیوز، تایبەت
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لەترسی نەناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا، بەتەواوی موچەی وەزارەتەکان دابەش ناکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە دراون بەبوار نیوز، بەهۆی نەناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، وەزارەتی دارایی ناتوانێت بەشێوەیەکی خێرا موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی هەرێم دابەش ناکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بەبوار نیوزی راگەیاند "تا ئێستا ڕون نییە، حکومەتی عێراقی کەی 200 ملیار دینارەکە بۆ حکومەتی هەرێم دەنێرێت بۆیە وەزارەتی دارایی ترسی هەیە لەگەیشتنی ئەو پارەیەو خودی وەزارەتی داراییش پارەی پێویستی لەبەر دەست نییە تا بتوانێت موچەی تەواوی وەزارەتەکان لەچەند رۆژێک دابەش بکات".
بەپێی وتەکانی ئەو سەرچاوەیەی بوار نیوز لەوەزارەتی دارایی، "ئەگەر پارەکەی حکومەتی عێراق لەچەند رۆژی داهاتوو نەگاتە هەرێم، دابەشکردنی موچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم تا رۆژی 10 مانگی داهاتوو دەخایەنێت و دور نییە کێشە بۆ موچەی مانگی داهاتوو دروست ببێت".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color