گرنگ

پەرلەمانی فەڕەنسا بۆ جاری یەکەم ئەنفال وەک جینۆساید دەناسێت


 

بوار نیوز، تایبەت
بڕیارە مانگی داهاتوو تشرینی دووەمی ۲٠۲۱، پەرلەمانی وڵاتی فەرەنسا لە کۆبوونەوەیەکدا دەنگ بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی ئەنفال لە دژی کورد لەسەر دەستی رژێمی بەعسی عێراقی بدەن.
عەلی بەندی، نوسەرو چالاکوانی ئەنفالەکان لە بادینان، بە بوار نیوزی راگەیاند "دوای هەوڵێکی زۆر چەندین پەرلەمانتار لە هەموو پارتەکانی فەرەنسا پرۆژەیەکیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی تاوانەکانی ئەنفال وەک جینوساید لە پەرلەمانی فەرەنسا بناسێنن".

بەندی ئاشکرایکرد: "رابیتەی جیهانی بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژی کوردەکان، رۆڵێکی یەکجار گەورەی هەبووە بۆ ئەوەی پرسی تاوانی ئەنفال بگاتە پەرلەمانی فەرەنسا، لە کوردستانیش رێکخراو و چالاکوانانی ئەنفالەکان چەندین بەڵگەیان گەیاندووەتە پەرلەمانتارانی فەرەنسی".

ناوبراو وتیشی: "ئەگەر پەرلەمانی فەرەنسا ئەنفال بەجینوساید بناسێنێت، دەبێتە یەکەمینجار پەرلەمانی وڵاتێکی ئەوروپی ئەنفال وەک جینۆساید بناسێنێت. ئەمەش رێگا خۆش دەکات بۆ ئەوەی چەندین وڵاتی دیکە ئەنفالی کورد وەک جینۆساید بناسێنن".

ئەنفال، پرۆسەیەکی کۆمەڵکۆژی کوردەکانی باشووری کوردستان بوو لەسەر دەستی رژێمی بەعس لەنێوان ساڵانی ۱۹۸٦ـ۱۹۸۸ لە هەشت قۆناغدا، بەسەر پەرشتی (عەلی حەسەن مەجید) بەو هۆیەوە ۱۸۲ هەزار مرۆڤی کورد کۆمەڵ کوژکران.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color