گرنگ

دەستدریژیی کردنە سەر خزمەتکاری ماڵ


 
 
 
لە دڕەندەترین و نامرۆڤانەترین ڕەوشتی مرۆڤ، کە دەستدریژییكردنە و لەوەش دڕندانەتر دەستدرێژیی سێکسی بکەیتە سەر کەسێك، چونکە بزانیت ئەو کەسە پشتی نییە و بێکەسە.
لەو بەسەرهاتانەی کە من بیرمە و لە بیریناکەم، کەسێکی بیانی، کە لەناو ماڵێک کاریدەکرد دەستدرێژیی کرایە سەر لەلایەن خاوەن ماڵەکەوە، پاشان ئەو ئافرەتە دووگیان بوو، لەو نمونانە ڕۆژانە ڕوودەدەن، لەوانەیە ئەوانەی لە دادگاکان کاردەکەن زۆر لەو بەسەرهاتەیان بینیبێت و مامەڵەیان لەگەڵ کردبێت.
 
ئەوەی جێگەی سەرنجە، خاوەن ماڵ ئەشکەنجەی ئەو ئافرەتە دەدات، تاکو دووگیانییەکەی لەبار بچێت و لەبەر سومعەی کۆمەڵایەتی و خیزانی خۆی نەزانێت...
دوای ماوەیەک، کە خیزانەکەی دەزانێت بە هەردووکیان ئەشکەنجەی ئەو ئافرەتە دەدەن. ئەو ئافرەتە پەنا دەباتە بەر خۆکوشتن بەڵام سەرناگرێت، ئینجا هەلدەسێت بە سکاڵاکردن لەسەر ماڵەکە. جیگای ئەشکەنجەدان و لێدانی زۆر ئاشکرا بوو، لەگەل ئەوەش دووگیانەکەش بەڵگەیەکی تر بوو... لێرە زۆر بەکورتی باسی بەسەرهاتەکان دەکرێن، تەنها بۆ دوورکەوتنەوەیە لەکاری قێزەون و ناشرین بەلام ڕێکارمو ئەزموونی زانستیی زۆری تیدایە.
ئایا تاوانی ئەو ئافرەتە بەس ئەوە بووە، کە هاتووە لە وڵاتیکی تر بۆ بژیوی ژیان کاربکات!
دەستدریژیی سێکسی تاوانێکی قیزەونە لەهەر وڵاتیک هەبێت، دەبێت بە هەموو لایەک بەرەنگاری ببنەوە، لەڕیگای بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و گەیشتنی تاوانبار بەسزای خۆی.
پێویست ناکات پێمانوابێت، کە ئەو کارە شەرمە، بەڵکو پێویستە وەکو تاوان لەبابەتەکە بڕوانین،
دەستدرێژیی کاریگەریی نەرێنی زۆری هەیە لەسەر قوربانییەکە،
لەو کاریگەرییە نەرێنیانە:
خەمۆکی-دووگیانی-نەخۆشیە ڤایرۆسییە گوازراوەکان.
هەوکردنی بۆری میز و بیرکردنەوەی زۆر لە رووداوەکە و بەد خۆراکی، زۆر کاریگەری تریش.
کەواتە دەبیت بەهەموو لایەک بەرەنگاریی ببینەوە.
لەوەش گرنگتر ئەوەیە، کە بزانرێت، کە قوربانییانی دەستدریژیی سێکسی دەبێت لایەنی دەروونی چارەسەربکریت و پشتگوینەخریت.
بەداخەوە لێرە خەڵک گرنگی نادات بە لایەنی چارەسەرە دەروونیەکە.
دکتۆرە دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color