گرنگ

سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری: وەزارەتی دارایی، سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 ە


 

 

بوارنیوز، سلیمانى
سەرۆکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان ئاماژە بەوە دەکات بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى چەند پرسێکى دارایى لەچەند شەوی رابردوودا سەردانى وەزیرى داراییان کرد، وەزیرى دارایى پێى ڕاگەیاندون مانگانە 350 ملیۆن دۆلاری داهاتى نەوتی ڕادەستدەکرێت و ئەوانیش بۆ مووچە دابەشى دەکەن جەختیش دەکاتەوە کە تا ئێستا داهاتى ناوخۆیى ئیدارەى پارێزگاى سلێمانى %43 و ئیدارەى هەولێرو دهۆکیش لە %57 تا مانگى ڕابردووش ئەو ڕێژەیە ڕەوانەى وەزارەتى دارایى کراوە.

زیاد جەبار، سەرۆکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان بە بوارنیوزى ڕاگەیاند: بەمەبەستى خۆئامادەکردن بۆ نوسینەوەو ئامادەکردنى پرۆژە یاساى بودجەی ساڵى 2022ى هەرێم و گفتوگۆکردن لەبارەى چەند بابەتێکى دارایى و هۆکارى بە سستى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دابەشکردنى مووچە، وەک لیژنەى دارایى سەردانى (ئاوات شێخ جەناب) وەزیرى دارایى هەرێممان کرد، چونکە مەبەستمان بوو بزانین ئایا حکومەت بە نیازە بۆ ساڵى 2022 پرۆژە یاساى بودجە ئامادە بکات و ڕەوانەى پەرلەمانى بکات، لەوەڵامدا ئەوەى پێڕاگەیاندین لە ئێستادا سەرقاڵى ئامادەکارین بۆ ئامادەکردنى ڕەشنوسى پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2002ى هەرێم.

ئاماژە بەوەشکرد، "لەبارەى داهاتەوە وەزیرى دارایى ئەوەى پێڕاگەیاندین لەوەتەى نرخى نەوت بەرز بووەتەوە بۆ سەرو 80دۆلار، وەزارەتى نەوت مانگانە 350 ملیۆن دۆلارى بۆ ناردوین بۆ ئەوەى لە دابەشکردنى مووچە خەرجبکرێت، هاوکات داهاتى ناوخۆیش هەروەک خۆى ماوەتەوەو تا مانگى پێشوو لە ئیدارەى سلێمانییەوە بە ڕێژەى لە %43 و لە ئیدارەى هەولێرو دهۆکیشەوە لە %57 تەمویلى وەزارەتى دارایى کراوە هیچ گرفتێکی لەو بارەوە لە ئارادا نییە".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color