د.تروسکە عبداللە
🔹زۆر کەس یٔەم پرسیارەی لە مێشکدایە و دەلێ بەردەوام ددانم دەشۆم و زۆر گرینگیان پێدەدەم بەڵام سەرەرای یٔەوەش رەنگیان زەردە یاخود کلس دەگرن...!!
🔺سەرەتا دەبێ بزانیت زەردی و تاریکی رەنگی ددان زۆر کات بۆماوەییە و لە بنەرەتەوە وایە و بە شۆردن رەنگی ناگۆرێ و تەنھا چارەسەر یٔەوەیە لەیزەری سپیکردنەوەی ددانی بۆ بکەیت یاخود کیفی جوانکاری بۆ بکەیت
🔺بەڵام زۆربەی حالەتەکانی گۆرانی رەنگی ددانەکان و زوو دروستبوونی کلس ھۆکاری دەرەکین و لە گرینگیپێنەدان و یٔیھمالیەوە سەرچاوە دەگرن
🔷ھۆکارەکان چین؟؟
١-زۆر خواردنی جگەرە و چا و قاوە.
٢-شۆردنی ددان بەشێوەیەکی ھەڵە....
زۆرکەس دەلێ ددانم ھەموو رۆژێک دووجار دەیشۆم ..بەلام کە لێی دەپرسی چۆن دەیشۆی دەبینیت بە شێوەێەکی ھەڵە دەیشوات و زۆر بەپەلە پەل دەیکات و ددانەکان پاک ناکاتەوە بە تەواوی.
٣-لیکی کەسەکەش دەور دەبینێ و ھەندێ کەس لیکی خەستە و یاخود لیکی کەمە و دەمی وشکە یٔەم کەسانە زیاتر ددانیان کلس دروست دەکات.
🔶ھۆکارەکانی خەستی لیک
١-چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک
یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەرە تیشکییەکان کە بۆ توشبوانی شێرپەنجەی سەر و مل بەکاردێن خەستبوونەوەی لیکە
٢-وشکبوونەوە
یەکێک لە نیشانەکانی وشکبوونەوە بریتییە لە خەستبوونەوەی لیک
٣-گیران و تەسکبوونەوەی بۆری لیکە ڕژێنەکان.
٣-کاریگەری لاوەکی دەرمان
ھەندێک جۆر دەرمان ھەیە دوای بەکارھێنانیان یٔەبنە ھۆی خەستبوونەوەی لیک.
٤-تێکچوون و گرفتی لیکە ڕژێنەکان بەھۆی وەرەم یاخود لەکاتی نەشتەرگەری.
🔶چارەسەریی خەستی لیک
١-ڕۆژانە خواردنەوەی ١٠ کوپ یٔاو
٢-کەمتر خواردنی خۆراکە چڕەکان وەکو چەرەسات و خواردنی خۆراکە شێدارەکان
٣-وازھێنان یان کەمکردنەوەی جگەرەکێشان
ھەندێک جار گرفتی خەستی لیک بەو ڕێنماییەنەش چارەسەر نابێ بۆیە پزیشک دوای دەستنیشان کردنی ھۆکارەکە چارەسەری ترت بۆ دادەنێ وەکو
-چارەسەر کردنی گیرانی بۆری لیکەڕژێن بە نەشتەرگەری بۆ لابردنی بەرد یان گرێ لە بۆری لیکە ڕژێنەکە
-بەکارھێنانی چەن جۆرێک دەرمان وەکو(پایلۆکارپین یاخود سەڵاجین،سێڤیمێڵین) بۆ شلکردنەوە یاخود ڕوونکردنەوەی لیک.
-گۆڕینی یٔەو دەرمانەی کە بوەتە ھۆی خەستبوونەوەی لیک بۆ جۆرێکی تر لەلایەن پزیشکەوە.