گرنگ

نە خۆشی رۆماتیزمی جومگە ی درێژخایە ن لە منداڵان «روماتوید رثویي في الاطفال» د. شنۆ


 

 

د. شنۆ برھان
پزیشکی پسپۆری نە خۆ شیە کانی جومگە و رۆماتیزم

ھەروەک چۆن ئەم نەخۆشییە لەناو گەورەکان ھەیەو باوە، بەھەمان شێوەش لە ناو منداڵان ھەیە.

-لەتەمەنی تازە لە دایک بوو ھە تا ١٦ ساڵی دەگرێتەوە.

-بە ئازارو ھەو کردنی جومگە دە ست پێدەکات بەبەردەوامی... یەکێک لەنیشانەکانی ئەوەیە ماوەی شەش ھەفتە ئەو منداڵەی ئەو نەخۆشییەی هەیە لە کاتی بەیانیان بە گریان ھەڵدەستێت لەخەوو ناتوانێت بۆ ماوەیەک لەسەر پێیەکانی بڕوات ھەتا جومگەکانی گەرمدا دێن.

-رەقبوونی ھەیە لەکاتی ھەستان لەخەو و ھەروەھا کەمی جوڵەی جومگەکان لەبەر ئازار.

-جومگەی ئەژنۆ و دەست و قاچ و ھەروەھا پشتیش دەگرێتەوە.

-بە حەوت جۆر ئەم نەخۆشییە لەمنداڵ بە دیار دەکەوێت، پزیشک دەست نیشانی جۆرەکەی دەکات.

-ھەندێکجار منداڵەکە تووشی تایەکی سووک و دابەزینی کێشی لەش و بێتاقەتی و کەمی خواردن دەبێت و ھەروەھا ژانە سکیش دەبێت.

-وا باشە دایک و باوکان بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆری رۆماتیزم بکەن بۆ زوو دەست نیشانکردنی نەخۆشیەکەو چارەسەرکردنی.

-ھەندێک نەخۆشی ھاوشێوە ھەیە نیشانەکانیان لەیەک دەچن ئەوەش بە پشکنین لەیەکتر جیا دەکرێنەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color