گرنگ

شاندی کەنەکە لە پۆڵۆنیا: کردنەوەی سنوور بەرووی کۆچبەرانی کورد راست نییە


 

شاندی کەنەکە لە پۆڵۆنیا: کردنەوەی سنوور بەرووی کۆچبەرانی کورد راست نییە

بوار نیوز، تایبەت
سەرۆکی شاندی کۆنگرەی نەتەوەی کورد (کەنەکە) لە پۆلۆنیا راگەیاند: ئەو زانیارییانە راست نین کە دەڵێن؛ پۆڵەندا سنووری خۆیان بەرووی هەموو ئەو کۆچبەرانە دەکاتەوە کە لەسەر سنووری بیلارووسیان.
دوو رۆژە شاندێکی کەنەکەو نوێنەرێکی مانگی سوری کوردی بۆ پشتگیری کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیان.
ئەحمەد قەرەمۆس، هاوسەرۆکی کەنەکە کە سەرۆکایەتی شاندی کەنەکە دەکات لە پۆڵۆنیا لەلێدوانێکی تایبەتەبۆ بوار نیوز وتی: "ئێمە لەگەڵ نوێنەری رێکخراوی هێلسنکی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و رێکخراوی (گرانسیا) پەیوەندیدار بە پرسی کۆچبەران کۆبووینەوە لەو کۆبوونانە گەیشتنینە ئەو راستییەی کە پۆلۆنییا بەنیازی ئەوە نییە سنوور بەروی هەموو کۆچبەران بکاتەوە".
قەرەمۆس وتیشی:"دوو رۆژی رابردوو بەهۆی جەژنی نەتەوەی پۆلەندا نەمانتوانی سەردانی دەزگا فەرمییەکانی ئەو وڵاتە بکەین بۆیە رۆژی دووشەممە سەردانی چەند دەزگایەکی فەرمی دەکەین و چەند پەرلەمانتارێک دەبینین و داوادەکەین هەرچی زووە سنووری خۆیان بەرووی کۆچبەران بکەنەوە یان رێگا بدەن هاوکاری سەرەتایی بگەیەننە ئەو کۆچبەرانە".
ناوبراو وتیشی:"لەهەرێمی کوردستان چەند لێدوانێکی بەرپرسانی حزبی و حکومەت دەبیسین کە دەڵێن ئەم کۆچبەرانە بۆ ناشرینکردنی سیمای حوکمرانی کوردی رویان لە بیلاروسیا و ئەوروپا کردووە لێدوانی زۆر بێ مانان”.

نزیکەی ٤ کۆچبەری کورد لەسەر سنووری بیلا روسیان، چاوەرێن پۆڵەندا سنووری خۆی بکاتەوە و ئەو کۆچبەرانە بگەنە ئەلمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color