گرنگ

🔶بەردی لیکە ڕژێنەکان چین و چۆن دروست دەبن؟


 

 

د. تروسکە عبدالله
پزیشکی ددان

لیک رۆڵی سەرەکی ھەیە لە جوین و قوتدانی خواراک و یارمەتیدانی کرداری ھەرسکردندا ،ھەروەھا رۆڵێکی سەرەکی ھەیە لە پاراستنی ددان لەکلۆربوون و پاککردنەوەی ناو دەم و ددانەکان.

🔸زۆر کەس ھەستدەکات لیکی کەمە و زۆر ھەست بە وشکیەتی ناو دەم دەکات و بۆنی ناخۆشی ناو دەمی بۆتە ھۆی بێزاربوونی خۆی و کەسانی چواردەوریشی و یەکێک لە ھۆکارەکانی ئەم حاڵەتە دروست بوونی بەردە لە جۆگەی لیکە رژێنەکان و دەبێتە ھۆی گیرانی لیکە رژێنەکان.

🔷بەردی لیکە ڕژێنەکان بریتین لە کۆبوونەوەی کلسی کالسیۆم لەناو لیکە ڕژێن یان جۆگەی لیکە ڕژێنەکان دروست دەبن و دەبنە ھۆی گیرانی ڕێڕەوی لیک و باوترین ھۆکاری ھەوکردنی لیکە ڕژێنەکانن.

🔺سێ لەسەرچواری بەردی لیکە ڕژێنەکان لە ڕژێنی ژێر شەویلگەی خوارەوە دروست دەبن.

🔹ھۆکاری دروست بوونی بەردی لیکە رژێن چیە؟

🔹ھۆکاری سەرەکی دروست بوونی بەردی لیکە ڕژێنەکان تا ئێستا بە تەواوی نەزانراوە و دەر نەکەوتووە کە ھیچ خواردن و خواردنەوەیەک ببێتە ھۆی دروستبوونی بەردی لیکە ڕژێنەکان،تاکە ھۆکار کە مەترسی توشبوون زیاد دەکات بریتییە لە وشکی دەم و وشکبوونەوە

🔻 لەبەر ئەوە شێدار ڕاگرتنی ناو دەم و زۆر ئاو خواردنەوە تاکە ڕێگای خۆپاراستنە بۆ ڕێگری کردن لە دروستبوونی بەردی لیکە ڕژێنەکان.

🔷نیشانەکانی توشبوون چین؟

١-خەستبوونەوەی لیک و زۆر کلس گرتنی ددانەکان.
٢-وشکبوونی ناو دەم
٣-بۆنی ناخۆشی ناودەم
٤-ئاوسانی لیکە ڕژێنەکان
٥-ئازارو ناڕەحەتی
٦-زیادبوونی کلۆربوونی ددابەکان
٧-ھەوکردنی لیکە ڕژێنەکان.
٨-نارەحەتی لە کاتی جوین و قوتدانی خۆراکدا

🔶چارەسەرەکان چین؟

🔸ھەندێک جار ھەوکردنی لیکە ڕژێنەکان بەھۆی بەردەکانەوە دەبێتە ھۆی ئاوسانی لەکە ڕژێنەکە ئەمەش پاڵ بە بەردەکەوە ئەنێت کە لە شوێنی خۆی بجوڵێت و بێتە دەرەوە بەبێ ھیچ چارەسەر و نەشتەرگەرییەک،یان زۆر جار بەھۆی فشاری ئاوساوی ڕژێنەکەوە بەردەکان ورد دەبن بۆ پارچەی بچوکتر ئەمەش وا دەکات بە ئاسانی لە ڕێڕەوی لیکە ڕژێنەوە بێن دەرەوە.

🔸خاڵێکی گرنگ ئەوەیە کەنابێ نەخۆش خۆی ھەوڵی دەرکردن یان شکاندنی بەردەکان بدات بە دەستی خۆی چونکە ئەبێتە ھۆی بردیندار بوونی ڕژێنەکان و لەکارکەوتنی لیکە ڕژێنەکە!

🔸ئەگەر بەردەکە خۆی نەجوڵاو لە ڕێڕەوی لیکە ڕژێنەکەدا مایەوە ئەوا لەڕێگای نەشتەرگەرییەوە دەردەھێنرێت.
______________

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color