گرنگ

هێزە ئەمنییەکان لەهەولێر ڕێگە نادەن خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت


 

 

”ئەمڕۆ چەندین قوتابی دەستگیرکراوە”

بوار نیوز، تایبەت
ئەمڕۆ جارێکی دیکە قوتابیانی زانکۆ ڕژانە سەر شەقامەکان، بەڵام بەهۆی ئەو ڕێ و شوێنانەی هێزە ئەمنییەکان لەنزیک زانکۆکان گرتویانەتەر ڕێگە نادەن قوتابیان لەدەوری یەکتر کۆببنەوەو ژمارەیەکی زۆری قوتابیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
شایەتحاڵێک بەبوار نیوزی ڕاگەیاند ”ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵاو زانکۆی هەولێری پزیشکی و شەقامی کەرکوک جێگیرکراون و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن قوتابیانی خۆپیشاندەر لەیەکتر نزیک ببنەوە”.
ئەو شایەتحاڵە وتیشی ”هێزە ئەمنییەکان پلانێکی زۆر تۆکمە جێبەجێدەکەن بۆ ڕێگری لەخۆپیشاندان، ئەویش پەرتکردنی خۆپیشاندەرانەو پاشانیش ئەو خۆپیشاندەرانی یەک یەک و دوو دوو لەو شەقامانەوە ڕەتدەبن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیردەکرێن”.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز هێزە ئەمنییەکان بەهەموو شێوەیەک ڕێگری دەکەن لەڕوماڵی دەزگا میدیاییەکان لەسەر شەقامەکان و بەهیچ شێوەیەک دەرفەتی ئەوە نادەن هیچ ڕۆژنامەنوسێک بتوانێت وێنەی ئەو دۆخە بگرێت کە لەنزیک شەقامی کەرکوک ڕودەدات لەهەولێر.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color