بەجل و بەرگی مەدەنی و بەبەرچاوی هێزە ئەمنییەکان قوتابیان دەستگیردەکرێن
بوار نیوز، تایبەت
قوتابیانی زانکۆو پەیمانگاکانی هەولێر ئەمرۆ جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بەپلانێکی پێشوەختە رێگرییان لەدروستبوونی خۆپیشاندان کردو هێزێکیش بەجل و بەرگی مەدەنییەوە بەبەرچاوی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس چەندین قوتابیان دەستگیرکرد.
پەرلەمانتار شایەن عەسکەری پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەخۆپیشاندانەکانی ئەمرۆی قوتابیان بەبوار نیوزی راگەیاند "ئەمڕۆش لەشاری هەولێر خۆپشاندان بەردەوامە، بەڵام بەداخەوە بە جلی مەدەنی پەلاماری قوتابیان دەدەن و دەستگیریان دەکەن و دەیانخەنە نائۆتۆمبێلێکی تایبەت، ئەمەش پێشێلکارییەکی زەقی یاسایە ئەنجامدەدەرێت".
ئەو پەرلەمانتارە داوا لەهێزە ئەمنییەکان دەکات ئەو پێشلکارییانە رابگرن و سەرجەم گیراوانی ئەمرۆ ئازادبکەن.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، هیچ دەزگایەکی راگەیاندن بەهۆی رێ و شوێنە توندەکانی هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە هیچ وێنەیەک بگرن و بتوانن روماڵی خۆپیشاندانەکان بکەن.