بوار نیوز هۆکاری بڵاوکردنەوەی هێزێکی زۆر لەڕانیەو چەند ناوچەیەکی سلێمانی ئاشکرادەکات
بوارنیوز، تایبەت
هۆکاری بڵاوکردنەوەی هێز لەچەند ناوچەیەکی سلێمانیو دەوروبەری، جگە لەخۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوو، هۆکاری تریشی هەیە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی دراوە بە بوارنیوز، یەکێتی نیشتمانی ترسی هەیە، بەهۆی دەستوەردانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، گرژی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی سلێمانی و دەوروبەری زیاتر بن.
هەر بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، بەو هۆیەوە تەواوی هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشیو لەچەند ناوچەیەکیش هێز جێگیرکراوە.
چەند رۆژێکە لەسنووری سلێمانیو چەند شارو شارۆچکەیەکی تری هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێتو خۆپیشاندانەکانیش گرژی لێکەوتووەتەوە.
لەدوای خۆپیشاندانەکانیش رۆژی پێنج شەممە، لەسلێمانیو چەند شارو شارۆچکەیەکی تر ژمارەیەکی زۆر لەهێزی ئەمنی بڵاوەیان پێکراو تەنانەت لەچەند ناوچەیەکیش جوڵە بەچەکی قورسو ئۆتۆمبیلی سەربازی کراوە