گرنگ

بوار نیوز، هۆكاری ئاشكرانەكردنی داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ دارایی بڵاودەكاتەوە


 

"وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە كێشە بۆ بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست دەكات"


بوار نیوز، تایبەت
بەهۆی نەناردنی داهاتی فرۆشتنی نەوتەوە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوەوە، گفتوگۆ كردن لەسەر داهاتی وەزارەتەكە راگیراوە. بوار نیوز هۆكاری ئاشكرانەكردنی فرۆشتنی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە.
جگە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەر بودجەی بەكارخستن (تشغیل)ی گفتوگۆی لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دەستەو فەرمانگەكانی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە.
لەبارەی هۆكاری نەناردنی داتا و زانیاريیەكانی داهاتی نەوت لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە بواری راگەیاند: "بەهۆی ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داتا و زانیارییەكانیان تەواو نەبوون، بۆیە گفتوگۆكانمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دواخستووە".
گوتیشی: "بودجە لەسەر بنەمای خەرجی و داهات دادەڕێژرێت، بەڵام بەهۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە نەمانتوانیووە گفتوگۆ لەسەر سەرجەم داهاتەكانی حكومەت بكەین".
لەبارەی هۆكاری ئاشكرانەكردنی داهاتی نەوت لەلایەن سامانە سروشتییەكانەوە، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرابكرێت، گوتی: "بۆ نەناردنی داهاتی نەوت، پەیوەندیمان بە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە كردوە پێیانڕاگەیاندووین كە نووسراویان بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە و تاوەكو ئەنجومەنی وەزیران رازی نەین لەسەر ناردنی داتا و زانیارییەكان، ئەوان داتاكان بە دارایی نادەن".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی، رونیكردەوە كە "ترسیان هەیە زانیارییەكانی داهاتی نەوت لەلایەن سامانە سروشتییەكانەوە دوابخرێت، بەمەش گفتوگۆكان بۆ رەشنووسی بودجە دوادەكەوت، چونكە ساڵی رابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەمان كێشەی تووشی وەزارەتی دارایی كرد، هەروەها تاوەكو نەزانین بڕی داهات و نرخی نەوت چەندە؟ ناتوانین خەملاندن بۆ داهاتەكانمان بكەین، جگە لەوە دەبێت لەوە دڵنیاببینەوە كە ئایا دەتواندرێت چەند لەو داهاتە بدرێتە وەزارەتی دارایی؟".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color