گرنگ

پارتی كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆمار رەتدەكاتەوە


 

 

بوارنیوز، رۆژنامەی ئەلعەرەب

ڕۆژنامەی "العرب" لەسەر دیاریكردنی كاندیدی كورد بۆ سەرۆك كۆماری نوێی عێراق راپۆرتێكی بڵاوكردەوەو بەپێی راپۆرتەكەش، پارتی دیموكرات رازی نییە بەكاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆماری نوێی عێراق.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، پارتی ئێستا چەند ناوێكی لەبەردەستەو دەیەوێت یەكێك لەو ناوانە لەلایەن پارتی‌و یەكێتی نیشتمانی رێككەوتنی لەسەر بكرێت‌و بكرێتە تاكە كاندیدی كورد بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق.
لەبارەی ناوەكان رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، هەریەكە لەوشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی‌و فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق‌و عەدنان موفتی ئەندامی پێشوومی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئەو ناوانەن، كە سەركردایەتی پێی باشە یەكێكیان بێتە كاندیدی لایەنە كوردییەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەساڵی 2006وە پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كورد بووەو لەناو كوردیش، ئەو پۆستە بۆ یەكێتی نیشتمانی بووە، كە ئەو حیزبە ئێستاش جەخت دەكاتەوە بۆ خولی نوێ‌ دەبێت پۆستەكە بۆ ئەوان بێت.
لەدواین خولیشدا، كە ساڵی 2018 بوو بەرهەم ساڵح لەپشكی یەكێتی ئەو پۆستەی وەرگرت، دوای ئەوەی لەكێبڕكێی پەرلەمانی لەفوئاد حوسێن كاندیدی پارتی دیموكراتی بردەوەو بووە سەرۆك كۆمار

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color