گرنگ

وتەبێژی پارتی لەپەرلەمان: لایەنەکان دەیانەوێت بەبیانوی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، هەڵبژاردن لەوادەی خۆی بەڕێوە نەچێت


 

 

بوار نیوز، تایبەت
کەمتر لە سالێک ماوە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پارتی ئامادەکارییەکانی خۆی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆی ئەنجامبدرێت، بەڵام بەو مەرجەی یاسای هەڵبژاردن هەموار نەکرێت.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، بە بوار نیوزی ڕاگەیاند: ئێمە وەک پارتی پێداگری دەکەین، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا، بەهەمان یاسای ئێستا بەڕێوەبچێت، بەڵام لایەنەکانی تر ڕۆژانە بە دەیان بیانو دروست دەکەن، بۆ ئەوەی ڕێگری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆی دروست بکەن، ئەوانیش لە ڕێگای داوا کردنی هەموار کردنەوەی یاسایی هەڵبژاردن و چارەسەر نەکردنی کێشەی کۆمیسیۆن.

پێشەوا گووتیشی: پارتی لە دەرەوەو ناوەوەی پەرلەمان، ڕۆژانە کار دەکات، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەم خولە ببێتە خاوەن دەستووری خۆی، دەستوورێک بێت، مافی هەموو خەڵکی کوردستانی تیدا جێگیر کرابێت.
پێشەوا لەبارەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەرخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت "لە بابەتی کۆمیسیۆن پارتی داوای مافی خۆی دەکات، بەپێی ئەو دەنگ و کورسیانەی پارتی لە هەڵبژاردنی 2018 بەدەستی هێناوە، بەڵام ئەگەر چارەسەری گرفتەکانی کۆمیسیۆن نەکرا، پێشنیار کراوە، کۆمیسیۆن لە لایەن 9 دادوەری سەربەخۆ سەرپەرشتی بکرێت، پارتی بەم پێشنیارەش رازییە".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color