یەکێتی دەیەوێ ئەگەر هەر ڕێکارێک لەدژی لاهور شێخ جەنگی بگرێتەبەر، ئەمریکا هیچ هەڵوێستێکی نەبێت
بوارنیوز، تایبەت
یەكێتی نیشتمانی، چەند بەڵگەنامەیەكی لەسەر لاهور شێخ جەنگی ئامادەكردووەو بڕیارە بەڵگەنامەكانیش رادەستی كونسوڵخانەی ئەمریكاو چەند وڵاتێكی تر لەهەرێمی كوردستان بكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوارنیوز كەوتووە، بەڵگەنامەكان پەیوەندی بەدۆسییەی ژەهرخواردكردنی چەند سەركردەیەكی یەكێتیو بابەتی دەستهەبوون لەخۆپیشاندانەكانو دروستكردنی ئاژەوە لەناو شاری سلێمانیو پەیوەندی لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان ”پەكەكە” هەیە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، یەكێتی ئامانجی لەم كارەی ئەوەیە، بۆ ئەوەی ئەمریكاو وڵاتانی تریش هیچ كاردانەوەیەك نەنوێنن لەبەرانبەر هەر رێكارێك لەدژی لاهور شێخ جەنگیو كەسە نزیكەكانی گیراونەتە بەر، یان لەداهاتوو دەگیرێتە بەر.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەمانگی حەوتی رابردووەوە، لاهور شێخ جەنگی، كە هاوسەرۆكی یەكێتی بوو، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی حیزبەكەی كێشەو هەیەو بەهۆی ئەو كێشانەشەوە بەبڕیارێكی مەكتەبی سیاسی لەیەكێتی "دەركراوە".
كێشەكانی نێوان لاهور شێخ جەنگیو بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە بافڵ تاڵەبانی لاهور شێخ جەنگی بەوە تۆمەتبار دەكات، هەوڵی ژەهرخواردكردنیداوەو دەسەڵاتەكانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكارهێناوە.
لەبەرانبەردا لاهور شێخ جەنگی ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوەو باس لەوە دەكات، لەناوخۆی یەكێتی بەپشتوانی نێودەوڵەتی "كودەتا"ی لەدژ كراوەو بڕیاری "دەركردن"یشی بە "ناپەیڕەو"ی وەسف دەكات.