بوار نیوز، تایبه‌ت
به گوێره‌ى داتا و ئاماره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕى داهاتى ناوخۆ له باج و رسومات و گومرگ له خاڵه سنوورییه‌كان تاوه‌كو كۆتاییه‌كانى ساڵى 2021 بریتیبووه له 2 ترلیۆن و ٥٥٩ ملیار دینار، ئه‌م زیادبوونه‌ش به‌راورد به ساڵانى ( 2011 و 2012 و 2013) چوار ئه‌وه‌نده زیادى كردوه، چونكه داهاتى ناوخۆ له ساڵى 2011 بریتیبووه له
( 305) ملیار دینار، له ساڵى 2012 داهاته‌كه زیاد بووه بۆ ( 476 ) ملیار دینار، له ساڵى 2013 كۆى داهاتى ناوخۆ (651 ملیار و 114 ) ملیۆن دینار بووه.
به گوێره‌ى به‌دواداچوونه‌كان، زیادبوونى رێژه‌ى داهاتى ناوخۆ له دوو ساڵى داهاتوو بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌كه‌م؛ گومرگ و باج و رسومات به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردوه دووه‌م؛له ساڵانى پێشوو به‌شێكى زۆر له داهاتى ناوخۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ى گشتیى.