گرنگ

به‌راوردى داهاتى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ نێوان ساڵانى 2013 و 2019 و 2021


 

 

بوار نیوز، تایبەت

* داهاتى ساڵى 2013 بریتیبوو له‌ 14 ملیار دۆلار، ئه‌م 14 ملیار دۆلاره‌ سه‌دا سه‌د بۆ موضةو خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و خه‌رجى حكومه‌تى هه‌رێم خه‌رجكراوه‌، چونكه‌ ته‌واوى پاره‌كه‌ له‌ به‌غداوه‌ هاتووه‌ 12 موچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وت و لێبڕینى پێدراوه‌ و سه‌دان پڕۆژه‌ى پێ دروستكراوه‌ له‌گه‌ڵ بوونى ( پێشینه‌ى خانووبه‌ره‌و هاوسه‌رگیرى، قه‌رزى بچووك، قه‌رزى كشتوكاڵى و پیشه‌سازى و گه‌شت و گوزار...هتد).

*داهاتى ساڵى 2019 بریتیبووه‌ له‌ 15 ملیار دۆلار ( 8.5 ملیار دۆلار له‌داهاتى فرۆشى نه‌وت به‌ سه‌ربه‌خۆ، 4.5 ملیار دۆلار داهاتى هاتوو له‌ به‌غدا، 2 ملیار دۆلار داهاتى نا نه‌وتى و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان). له‌م 15 ملیاره‌ ته‌نها 5 ملیارى بۆ خه‌ڵك و موچه‌ و خه‌رجى حكومه‌ت خه‌رجكراوه‌ 10 ملیار بۆ قه‌رزى كۆمپانیاكانى ناوخۆ و ده‌ره‌كى و توركیا و بۆڕى نه‌وت و رۆز نه‌فت خه‌رجكراوه‌ 9 موچه‌ى لێدراوه‌.

* تاوه‌كو ئێستا داهاتى ساڵى 2021 بریتيیه‌ له‌ 13 ملیار دۆلار به‌ كۆى داهاتى (نه‌وت و ناوخۆ و پاره‌ى هاتوو له‌ به‌غدا) له‌م داهاته‌ش ته‌نها 8 ملیار دۆلار بۆ 6 موچه‌ به‌ لێبڕین و 5 موچه‌ به‌بێ لێبڕین و خه‌رجى حكومه‌ت و پڕۆژه‌كان خه‌رجكراوه‌.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color