حکومه‌تى هه‌رێم ساڵانه نزیکەی هەشت ملیار دینار بۆ کرێى باڵه‌خانه‌ی فەرمانگەکانی خه‌رجده‌کات
بوارنیوز، تایبەت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نزیکه‌ى 25 هه‌زار باڵه‌خانه‌و خانوى هه‌یه، به‌ڵام ساڵانه حەفت ملیار‌و ٨١١ ملیۆن دینار بۆ کرێى ئه‌و باڵه‌خانانه خه‌رجده‌کات که بۆ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کانى بەکرێ گرتویه‌تى.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى بوار نیوز، حکومەتی هەرێمی کوردستان، خاوەنی نزیکەی 25 هەزار خان‌و ە باڵەخانەی خۆیەتی و هەروەها چوار هەزار پارچە زەوی بازرگانی بەتاڵی هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا 589 موڵکی بەکرێ گرتووە بۆ فەرمانگە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێم.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بوار نیوز لەسەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەستیکەوتووە حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ کرێى ساڵانەى ئەو موڵکانەى کە لەپارێزگاو شوێنه جیاوازەکانى کوردستان بەکرێی گرتوون، حەفت ملیار‌و ٨١١ ملیۆن و ٨٢٤ هەزار دینار ده‌دات.
به‌پێى زانیارییه‌کانى بوار؛ بەشێک لەو موڵکانەی بەکرێ گیراون بۆ وەزیر و پلەدارە تایبەتەکانی حکومەتن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش وه‌زاره‌تى دارایى بڕیاریداوه هه‌ر خان‌و و باڵه‌خانه‌یه‌ک به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى دارایى به‌کرێ گیرابێت، ئه‌وا وه‌زاره‌تى دارایى ئاماده‌نییه پارەى کرێکەی بدات، هه‌روه‌ها بۆ گۆڕینى خان‌و و باڵه‌خانه‌ى به‌کرێگیراو بۆ فه‌رمانگه‌کان، ده‌بێت وه‌زاره‌تى دارایى ئاگادار بکرێته‌وه.
بۆ به‌کرێگرتنى خانوو باڵه‌خانه بۆ که‌سایه‌تییه‌کان له‌وانه (وه‌زیرو که‌سانى خوار ئه‌و پۆسته‌یه) ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیار بدات.