گرنگ

٢٥ی ئەم مانگە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ دەکرێت


 

 

بوار نیوز، تایبەت

رۆژی٢٥/١٢/٢٠٢١، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز بەهۆی گەیشتنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا کە ئەمڕۆ رادەستی وەزارەتی دارایی کراوە، هەروەها گەیشتنی نزیکەی ٢٠٠ ملیاری تر لە داهاتی نەوت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەزارەتی دارایی بە بڕیاری فەرمی ئاگادار کردووەتەوە کە پەلە بکەن لە ئامادەکردنی لیستی مانگی ١٢/٢٠٢١ و لە رۆژی ٢٥ ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی زانیارییەکانی بۆ بوار نیوز پشت ڕاستکردەوەو رایگەیاند: بڕیارەکە گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی.
وتیشی: وەک مانگی رابردوو لە ٢٥مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و تا ٣١/١٢/٢٠٢١ مووچەی ئەم چوار وەزارەتەو یەکەی حەفاو هەشتا دابەش دەکرێت:

-وەزارەتی تەندروستی.

-دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا هاوبەشەکان و یەکەی ۷۰و ٨۰ بە ماوەی دوو رۆژ دابەشدەکرێت.

-وەزارەتی ناوخۆ.
-وەزارەتی داراییی وئابووری.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color