گرنگ

دوو ساڵ و پێنج مانگە ئەنجومەنی نەوت و گاز کۆنەبووەتەوە


 

 

بوار نیوز، تایبەت
ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو ساڵ و پێنج مانگە هیچ کۆبونەوەیەکی ئەنجام نەداوەو لەسەردەمی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم تا ئێستا ئەو ئەنجومەنە هیچ کۆبونەوەیەکی نەکردووە کە پێشتر لەسەردەمی کابینەکانی پێشووتر، هەفتانە ئەو ئەنجومەنە کۆبونەوەی ئەنجام دەدا.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێم دواینجار لە بەرواری 12ی تەمووزی 2019 کۆبووەتەوە، بەڵام لەدوای ئەو بەروارە ئەو ئەنجومەنە هیچ کۆبونەوەیەکی نەکردووە.
بەپێی یاسا، ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێم پێکدێت لەسەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان و وەزیری سامانە سروشتییەکان.
بەپێی یاسای نەوت و گازی هەرێم دەبێت تەواوی دۆسیەی نەوت لەلایەن ئەو ئەنجومەنەوە ئیدارە بدرێت، بەڵام ماوەی دوو ساڵ و پێنج مانگە ئەو ئەنجومەنە هیچ کۆبونەوەیەکی ئەنجام نەداوە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color