گرنگ

بۆچی حکومەت، دابەشکردنی مووچەی دواخست؟


 

 

200 ملیارەکەی مانگی 12، 29 رۆژی دیکە دەگاتە هەرێم

بوار نیوز، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، دواخستنی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ دوای پشووەکانی سەری ساڵ پەیوەندی بەناردنی 200 ملیار دینارەکەی حکومەتی عێراقییەوە هەیە، کە کازمی بەوەفدێکی هەرێمی وتووە لەباشترین حالەتدا 200 ملیارەکەی هەرێم لە 22ی کانونی دووەمی 2022 دەگاتە هەرێم.
بەهۆی درەنگ گەیشتنی 200 ملیارەکەی بەغدا حکومەتی هەرێم دەیەوێت دابەشکردنی مووچە بەشێوەیەکی لەسەرخۆ دابەش بکات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لەئێستادا بەبێ داهاتی نەوت ئێستا بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری لەبەر دەستە بۆ دابەشکردنی مووچە.
ئەو بڕە پارەیەی لەبەر دەستی وەزارەتی داراییە بەشی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، ناوخۆ، دارایی، پێشمەرگەو یەکەی ٧٠ و٨٠ ی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.

پێشتر بوار نیوز، ئەوەی بڵاوکردەوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبەرپرسانی هەرێمی ڕاگەیاندووە، لەچەند رۆژی داهاتوودا وەفدێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق دەنێرێتە هەرێم تا راپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن، لەبارەی ئەو پارەی بۆ هەرێم نێردراوە لەماوەی ساڵی 2021دا، دوای ئامادەکردنی راپۆرتەکە لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ڕاپۆرتەی دیوانی چاودێری دارایی دەکرێت و پاشان بڕیار لەناردنی 200 ملیارەکەی مانگی 12 دەدرێت و لەباشترین حالەتدا دەتوانن 22ی کانونی دووەمی 2022 ئەو پارەیە وەک دواین سولفە بۆ هەرێم بنێرن. کازمی ئەوەشی بەبەرپرسانی هەرێم وتووە، بۆ ساڵی داهاتوو، عێراق بەپێی یاسا ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم بنێرێت. چونکە ساڵی داهاتوو حکومەتی عێراق یاسای بودجەی نابێت، بەڵکو یەک لەسەر 12ی بودجەی عێراق خەرج دەکرێت و لەم حاڵەتەش
بەپێی یاسا تەنیا بودجەی تەشغیلی خەرجدەکرێت لەگەڵ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق.
کازمی ئەوەشی بەبەرپرسانی هەرێم وتووە کە بۆ ساڵی داهاتوو بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت 200 ملیارەکەی هەرێم بنێرێت، چونکە ئەو 200 ملیارەی بۆ هەرێم دەنێردرا وەک سولفە خەرجدەکرا، لەحالەتی نەبوونی یاسای بودجەش ناتوانێت هیچ سولفەیەک خەرج بکات بۆ هیچ کام لەدامەزراوەکانی عێراق بەپارەی هەرێمیشەوە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color