گرنگ

ئەنجومەنی وەزیران، بەوەزارەتی دارایی ڕاگەیاندووە ناتوانن کورتهێنان بۆ مووچە پڕ بکەنەوە


 

دابینکردنی موچەی فەرمانبەران لە 897 ملیارەوە بووەتە 920 ملیار دینار

 

بەیانی وەزیری دارایی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەت دەکات بۆ گێرانەوەی لێبڕین

بوار نیوز، تایبەت
بەیانی وەزیری دارایی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی وەزارەتەکەی دەکات بۆ گێڕانەوەی لێبڕینی موچەو پێویستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە 897 ملیارەوە بۆ 920 ملیار دینار بەرزبووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، سبەی وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بانکەکان و وەزارەتی دارایی لە بارەی بڕیاردان لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2021 کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم تایبەت بە بوار نیوزی راگەیاند: رۆژی شەممە ١/١/٢٠٢٢ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە گەڵ بەڕێوەبەری گشتی بانکەکان و بەڕێوەبەری جوڵەی دراو و ژمێریاری کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢/٢٠٢١ تاوەکو بزاندرێت دەتوانن بەو پارەیەی گەیشتۆتە وەزارەت مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بکەن یان بە لێبڕینەوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: کورتهێنان لە بڕی بوودجەی پێویست هەیە بۆ مووچەو ئەنجومەنی وەزیرانیش بە وەزارەتی دارایی گوتوە ناتوانن پارەی تەواو بۆ مووچە دابین بکەن، چونکە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغداش روون نییە ئەمجارەش دەنێردرێت یاخوودنا.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color