گرنگ

بوارنیوز ئەو ناوە ئاشكرادەكات پارتی دەیەوێت وەك كاندیدێكی سەربەخۆی كورد پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت


 

بوانیوز، تایبەت
پارتی دیموكرات ناوی كەسێكی ئامادەكردووە، كە دەیەوێت وەك كاندیدی هاوبەشی لەگەڵ یەكێتی‌و سەربەخۆی كورد كاندیدی بكەن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوارنیوز كەوتووە، پارتی پێی باشە سەردار عەبدوڵڵا وەك كاندیدێكی سەربەخۆو بەهاوبەشی لەگەڵ یەكێتی كاندیدی بكەن بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت.
سەردار عەبدوڵڵا پێشتر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوو لەپشكی بزووتنەوەی گۆڕان‌و چەند ساڵێكە وازی لەو بزووتنەوەیە هێناوەو زیاتر وەك كەسێكی سەربەخۆو شیكەرەوەی سیاسی خۆی دەناسێنێت.
هەر بەپێی زانیارییەكانی بوارنیوز، پارتی ئەگەر لەگەڵ یەكێتی لەسەر كاندیدێكی هاوبەش رێككنەكەوێت، ئەوە ناوی سەردار عەبدوڵڵا وەك كاندیدێكی سەربەخۆ دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ ئەوەی لەگەڵ یەكێتی لەسەری رێكبكەون.
ئەمە لەكاتێكدایە، یەكێتی نیشتمانی سوورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمارو بەنیازە لەگەڵ پارتی رێكبكەوێت ئەو پۆستە وەربگرێت‌و بۆ ئەو مەبەستەش چەند ناوێك دەهێنرێت بۆ ئەوەی پۆستەكە وەربگرن وەك كاندیدی یەكێتی، لەدیارترینیان بەرهەم ساڵح‌و مەلا بەختیارن.
پێشتریش لەساڵی 2018 ئەوكاتەی پارتی‌و یەكێتی چوونە كێبڕكێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار، سەردار عەبدوڵڵا رایگەیاند، كە وەك كەسێكی سەربەخۆ خۆی كاندید دەكات بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، بەڵام دواتر لەكاندیدبوونەكەی پاشەكشەی كرد.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color