گرنگ

🔵کیفی پاراستنی ددانی منداڵان چیە؟ 🔹دەتەوێ ددانی مندالەکەت بپارێزی پێش ئەوەی کلۆر ببێت ؟ !


 

 

د.تروسکە عبداللە

- کیفی پاراستن بریتیە لە کیفێکی ستیل کە بۆ پاراستنی ددانی مندالان دەدەنرێت و پارێزگاری لە ددانەکە دەکات لە کلۆربوون و شکان ،لە تەمەنی دوو ساڵیەوە ئەم کیفە دەتوانرێ و پێویستە بۆ ددانی مندالان دابنرێ بۆ ئەوەی بە دووربن لە کلۆری و ئازاری ددان.

🔴بۆ کام مندالانە زۆر پێویستە دابنرێت؟

١-ئەگەر بۆماوەیی دایک و باوکەکە ددانیان لاواز بوو و ھەستیان کرد مندالەکەشیان ددانی زوو کلۆر دەبێت و بۆماوە کاریگەری لەسەرە ،ئەم کیفە ستیلە رێگایەکی پاراستنی زۆر باشە بۆ ددانی مندالەکەتان.

٢-ئەگەر منداڵەکەت ھەستدەکەیت ئیھمالە لە ددان شۆردن و جوان ددانی ناشوات واباشە لە تەمەنی دوو ساڵیەوە ئەم کیفە بۆ ددانەکانی دابنێیت.

٣- بۆ ئەو مندالانەی دەرمان و قەترە و شروبی زۆر بەکاردێنن.

٤-بۆ ئەو مندالانەی ھەندێ کێشەی تەندروستیان ھەیە لە رووی جەستەیی و دەماری و ناتوانن پاک و خاوێنی ددانیان باش بپارێزن.

♦️ئایا ئەم کیفە ستیلە ھیچ زیانێکی ھەیە بۆ تەندروستی منداڵ؟

🔺لە رووی زانستیەوە ھیچ زیانێکی نیە بۆ مندال و زۆر تەندروستە ،تەنھا بۆ ئەو مندالانە ناکرێ بەکاربھێنرێ کە ھەستیاریان ھەیە بە مادەی ستیل .

🔶کیفی ستیل ی ددانی مندالان دەتوانرێ بۆ ددانی ھەمیشەیی و ددانە شیرییەکانیش بەکاربھێنرێت ،و بەلام لە زۆر بەی کاتدا بۆ خرێنەی ددانی شیرییەکان بەکاردەھێنرێ و ئەویش لەبەر ئەوەی ئەم ددانانە زیاتر مەترسی کلۆربوونیان ھەیە و ھەروەھا پێویستە بە تەندرووستی بمێنەوە تا سەروو تەمەنی ١٢ سالی تا ددانە ھەمیشەییەکان دێن و شوێنیان دەگرنەوە و نابێ بە ھیچ شێوەیەک ئەم ددانە شیرییانە پێش کاتی خۆیان بکێشرێن .

⚫️تێبینی☑️

١- دانانی ئەم کیفی پاراستنە وەکو کیفی ئاسایی نیە کە بۆ ددانی کەسی پێگەیشتوو بەکاردێت ،ئەم کیفە لە رووی نرخەوە زۆر ھەرزانترە و لە کاتی دانانی بۆ مندال ھیچ ئازار و نارەحەتیەکی نیە و کاتێکی زۆر ناخایەنێ و لەگەل ھەموو ئەمانەشدا ددانەکە بە تەندروستی دەھێلێتەوە و ناھێلێ کلۆر بێت.

٢-ئەگەر منداڵێک ئەم کیفە ستیلەی بۆ دابنرێ مانای ئەوە نیە.. ،کە پێویست ناکات چیتر ددانی بشوات !!!
دایکان و باوکان پێویستە بەردەوام مندالەکەتان رابێنن لەسەر پاک راگرتنی دەم و ددانەکانیان.

بە ھیوای سود🌸

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color