گرنگ

پارتى و یه‌كێتیى له‌ژێر ناوى دیدى كورد به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌چنه‌ به‌غدا


 

پارتى و یه‌كێتیى نه‌خشه‌ رێگایه‌ك له‌باره‌ى گفتووگۆكانى به‌غدا ئاماده‌ده‌كه‌ن

بوار نیوز، تایبه‌ت
له‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتیى چه‌ند لێژنه‌یه‌كى تایبه‌تیان له‌باره‌ى چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێكهێنا له‌ ئێستادا لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كانى ئه‌و دوو حزبه‌ نه‌خشه‌ رێگای هه‌ردوو حزبه‌كه‌یان بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق نووسیوه‌ته‌وه‌ و دواى په‌سه‌ندكردنى لایه‌ن مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ردوولا وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كى هاوبه‌ش ده‌یخه‌نه‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار نیوز، نه‌خشه‌ رێگاكه‌ى پارتى و یه‌كێتیى له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ ئومێد سه‌باح و خالد شوانى نوسراوه‌ته‌وه‌ ناوى لێنراوه‌ "دیدى كورد " له‌باره‌ى پرسه‌ هه‌نووكییه‌كانى عێراق.
بوار زانیویه‌تى، ره‌شنووسى نه‌خشه‌ رێگایه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى چه‌ند رۆژى داهاتووى هه‌ردوو حزب دواى په‌سه‌ندكردنى له‌ لایه‌ن مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ردوو حزبه‌كه‌ ده‌كرێته‌ به‌رنامه‌یه‌كى هاوبه‌ش و ده‌خرێته‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌ پێكهێنه‌ره‌كانى حكومه‌تى عێراق.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، نه‌خشه‌ رێگاكه‌ى پارتى و یه‌كێتیى بۆ چه‌ند ته‌وه‌رێك دابه‌شكراوه‌ له‌وانه‌ پرسى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و كێشه‌ى پێشمه‌رگه‌ و نه‌وت و غاز و بودجه‌ و شایشته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى یاسایى و ده‌ستوورى.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color