گرنگ

حەلبوسی دەبێتەوە بەسەرۆكی پەرلەمان


 

 

بارزانی ناو ماڵی سوننەكانی عێراق رێكدەخاتەوە

بوارنیوز، بەغدا
هەوڵەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات بۆ نێوەندگیری لایەنە سووننییەكانی عێراق سەریگرت‌و دواجار هەردوو هاوپەیمانی ئەو پێكهاتەیە رێككەوتن بە شاندێكەوە گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بكەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەست بوارنیوز كەوتووە، هەردوو هاوپەیمانی عەزم‌و تەقەدووم رێككەوتوون لەسەر ئەوەی محەمەد حەلبوسی تاكە كاندیدی سووننەكان بێت بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، كە پێشتریش هەر خۆی سەرۆكی پەرلەمان بوو.
هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكلابوونەوەی كاندیدی سووننەكان بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، پەیوەندی بەو رێككەوتنەوە هەیە لەنێوان محەمەد حەلبوسی سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدووم‌و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم كراوە، كە ماوەی رابردوو بەنێوەندگیری مەسعود بارزانی چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداو بەو هۆیەشەوە گەیشتنە رێككەوتن.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە سووننەكان بڕیاریانداوە، بەشاندی هاوبەش بەشداری گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بكەن‌و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكیان پێكهێناوەو بڕیارە وەرەقەیەك بۆ گفتوگۆكانیش ئامادەبكەن.
بوارنیوز ئەوەشی زانیوە، بەم نزیكانە شاندی هاوبەشی سووننەكان سەردانی هەولێر دەكەن‌و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كۆبوونەوە دەكەن، ئەوەش بە مەبەستی یەكخستنی هەڵوێستی كوردو سووننە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
پێشتر بوارنیوز لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویكردەوە، كە مەسعود بارزانی دەستی بەنێوەنگیری كردووە، بۆ ئەوەی هەردوو هاوپەیمانی سووننەكان گفتوگۆ بكەن‌و لەبارەی پشكەكانیان لەسەرۆكایەتییەكانی عێراق رێككەوتن بكەن.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color