شاندى هاوبه‌شى پارتى و یه‌كێتیى له‌گه‌ڵ نورى مالیكى كۆده‌بنه‌وه
یه‌كێتیى له هاتنى حه‌لبوسى و خه‌میس خه‌نجه‌ر بۆ هه‌ولێر نیگه‌رانه
بوار نیوز، تایبه‌ت
پێش نێوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8ى 1ى 2022، هه‌ر یه‌ك لە محه‌مەد حه‌لبوسى و خه‌میس خه‌نجه‌ر، گه‌یشته هه‌ولێر وا بڕیاریشه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى و شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆببنه‌وه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى لاى یه‌كێتیى دروستكردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار نیوز، دواى ئه‌وه دوێنێ، هه‌ینى، شاندى هاوبه‌شى پارتى و یه‌كێتیى له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له محه‌ممه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم و خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عه‌زم كۆبوونه‌وه، پیش نێوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، شه‌ممه، 8ى 1ى 2022 هه‌مان شاندى سوننه به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى هه‌ردوو هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه گه‌یشتنه هه‌ولێر وا بڕیاره له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى و مه‌كته‌بى سیاسى پارتى كۆببنه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار نیوز، یه‌كێتی نیشتمانى كوردستان نیگه‌رانه له‌و سه‌ردانه‌ى سوننه‌كان، چونكه به بۆچوونى یه‌كێتی بۆچى محه‌ممه‌د حه‌لبوسى و خه‌میس خه‌نجه‌ر، دێنه هه‌ولێر له‌كاتێكدا دوێنێ هه‌ینى شاندى هاوبه‌شى پارتى و یه‌كێتیى له به‌غدا له‌گه‌ڵیان دانیشتوون.
بوار زانیویه‌تى، ئه‌مڕۆ، شه‌ممه، شاندى یه‌كێتیى به‌سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى، به‌بێ پارتى ده‌چنه به‌غدا بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و پرسى دانانه دانانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆككۆمار.
هه‌فته‌ى رابردوو، پارتى و یه‌كێتیى رێككه‌وتن بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ به شاندى هاوبه‌ش بچنه به‌غدا. رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردووش شاندى هه‌ردووك لا به‌سه‌رۆكایه‌تى عیما ئه‌حمه‌د و هۆشیار زێبارى چوونه به‌غدا دواى ئه‌نجامدانى زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه وابڕیاره ئه‌مڕۆ، شه‌ممه، له‌گه‌ڵ نورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كۆببنه‌وه.