گرنگ

پارتی بەفەڕمی پێشنیازی گۆڕینی بەڕهەم ساڵح بەعیماد ئەحمەد دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار


 

 

بوارنیوز، تایبەت
پارتی دیموكرات پێشنیازی ناوی كەسێك تر دەكات بۆ ئەوەی وەك كاندیدی هاوبەشی هەردوولا پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق وەربگرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوارنیوز كەوتووە، لەدواین هەوڵەكان بۆ رێككەوتن لەسەر كەسێك وەك كاندیدی پارتی‌و یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار، پارتی ناوی كەسێكی نوێی بۆ یەكێتی پێشنیاز كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پارتی پێشنیازی كردووە، عیماد ئەحمەد پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت، ئەوەش وەك كاندیدی هاوبەشی هەردوولا.
ئەمە لەكاتێكدایە چەند رۆژێكە پارتی‌و یەكێتی گفتوگۆ لەبارەی دیاریكردنی ناوی كەسێك دەكەن، بۆ ئەوەی كاندیدی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار، كە پشكی كوردە لەسێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق.
یەكێتی دەیەوێت بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری ئێستا بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە كاندید بكاتەوەو پارتی دیموكراتیش تائێستا بەكاندیدبوونی ناوبراو رازی نییە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color