پارتى به فه‌رمى ڤیتۆى له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح دانا
بوار نیوز، تایبه‌ت
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار نیوز، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به فه‌رمى ڤیتۆى له‌سه‌ر كاندید بوونى جارى دووه‌مى به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار دانا.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به بوار نیوزى راگه‌یاند : پارتى به فه‌رمى ڤیتۆى له‌سه‌ر كاندید بوونى به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار دانا، به‌ڵام لارى نییه له‌سه‌ر وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆككۆمار له لایه‌ن یه‌كێتیى.
بوار زانیویه‌تى، به‌هۆى ڤیتۆكه‌ى پارتى چانسى به‌رهه‌م ساڵح بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆككۆمار لاواز بووه، هه‌ربۆیه‌ش شاندى پارتى نه به ته‌نها و نه له چوارچێوه‌ى شاندى هاوبه‌شى پارتى و یه‌كێتیى له ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوودا ئاماده نه‌بوون له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح كۆببنه‌وه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له ناو یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ئاماده‌یى ده‌روونى و سیاسى و حزبى ده‌كرێت به ئاڕاسته‌ى گۆڕینى كاندیده‌كه‌یان تاوه‌كو پۆست و پێگه‌ى سه‌رۆككۆمار هه‌ر لاى یه‌كێتیى بمێنێته‌وه.