یه‌كێتیى له‌سه‌ر كاندیدكرنى شاخه‌وان عەبدوڵا تێبینى هه‌یه
یه‌كێتیى ده‌نگ به كاندیدى سونه‌و پارتى ده‌دات بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
بوار نیوز، تایبه‌ت
وابڕیاره ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، 9ى 1ى 2022، په‌رله‌مانى عێراق یه‌كه‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان ئه‌نجامبدا جگه له كاندیدكردنى محه‌مەد حه‌لبوسى، له لایه‌ن كوتله سونییهكان پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش شاخه‌وان عەبدوڵاى بۆ جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كاندید كردوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له دواى ئه‌وه‌ى هه‌ر یه‌ك له كوتله‌ى ته‌قدوم و عه‌زم محه‌مەد حه‌لبوسیان بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان كاندید كرد، پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش شاخه‌وان عەبدوڵاى وه‌ك كاندیدى حزبه‌كه‌ى بۆ پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كاندیدكردووه و تاوه‌كو ئێستاش لایه‌نه شیعه‌كان كاندیدى خۆیان بۆ پۆستى جێگرى یەکەمی سه‌رۆكى په‌رله‌مان دیارینه‌كردووه.
به وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى پارتى كاندیدى خۆى بۆ پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كه شاخه‌وان عەبدوڵایه به یه‌كێتیى ناساندووه یه‌كێتیى تێبینى له‌سه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام ترسى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌نگ به محه‌ممه‌د حه‌لبوسى و شاخه‌وان عەبدوڵا نه‌ده‌ن ئه‌وا پارتى و سوننه‌كان شكست به پاڵێوراوى یه‌كێتیى بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار بهێنن.