گرنگ

كۆمەڵ، پشتگیری بەرهەم ساڵح دەكات


 

 

بوارنیوز: تایبەت
كۆمەڵی دادگەری كوردستان پشتگیری بەرهەم ساڵح دەكات، بۆ ئەوەی جارێكی تر ببێتەوە بەسەرۆك كۆماری نوێی عێراق.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوارنیوز كەوتووە، كۆمەڵی دادگەری لەگەڵ ئەوەیە بەرهەم ساڵح جارێكی تر وەك كاندیدی كورد، پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ چوار ساڵی تر وەربگرێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پشتگیری كۆمەڵی دادگەری بۆ بەرهەم ساڵح، پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە لەماوەی رابردوو چەند پۆستێكی راوێژكاری لەسەرۆكایەتی كۆمار داوە بە بەرپرسانی كۆمەڵ‌و پەیوەندی نێوان هەردوولاش بەو هۆیەوە زۆر باشە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كۆمەڵ بەنیازە لەمیانی گفتوگۆكانی لایەنە كوردییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌، ئەوە بەلایەنەكان بڵێت، كە ئەوان لەگەڵ ئەوەن بەرهەم ساڵح پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت.
بەرهەم ساڵح ساڵی 2018 وەك كاندیدی یەكێتی نیشتمانی پۆستی سەرۆك كۆماری وەرگرت‌و ئێستاش بەنیازە بۆ چوارساڵی تر ئەو پۆستە وەربگرێتەوە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color