پارتى و یه‌كێتیى له‌سه‌ر ده‌نگدان به حاكم زاملى تووشى ئیحراجى بوون
بوار نیوز، تایبه‌ت
هه‌رچه‌نده ره‌وتى سه‌در حاكم زاملى، بۆ پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كاندید كردوه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك لە پارتى و یه‌كێتیى تاوه‌كو ئێستا خۆیان یه‌كلانه‌كردۆته‌وه ده‌نگ به‌كام كاندیدى لایه‌نه شیعه‌كان ده‌ده‌ن.
به پێى زانیارییه‌كانى بوار نیوز، له دواى كاندیدكردنى حاكم زاملى وه‌كو جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له لایه‌ن ره‌وتى سه‌در، هه‌ریه‌ك له پارتى و یه‌كێتیى تووشى ئیحراجى زۆربوون به‌وه‌ى ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ى ره‌وتى سه‌در بده‌ن، یاخود نا، چونكه كاندیده‌كه‌ى ره‌وتى سه‌در له نێوان ره‌وتى سه‌در و چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگى كۆده‌نگى له‌سه‌ر نییه، بۆیه نایانه‌وێ بچنه ناو ململانێى نێو شیعه‌كان.
بوار زانیویه‌تى، فراكسيؤنى پارتى و یه‌كێتیى نایانه‌وێ خۆیان بۆ هیچ لایه‌نێكى شیعى یه‌كلابكه‌نه‌وه، بۆیه تاوه‌كو كوتله شیعه‌كان له نێو خۆیاندا له‌سه‌ر كاندیدى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان رێكنه‌كه‌ون.
هه‌ر به پێى زانیارییه‌كان، به‌هۆى رێكنه‌كه‌وتنى ره‌وتى سه‌در و چوارچێوه‌ى هه‌مانگى شیعه‌كان ئه‌گه‌رى زۆره هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان نه‌كرێت، ته‌نها سوێندخواردنى په‌رله‌مانتاران ئه‌نجامبدرێت.