گرنگ

كۆبوونەوەكانی بەغدا كێشە لەنێوان پارتی‌و یەكێتی دروست دەكات


 

 

بوارنیوز: بەغدا
كۆبوونەوەكانی شاندی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی بەجیا لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان كێشەی لەنێوان ئەو دوو حیزبە دروست كردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار لەشاری بەغدا دراوە بە بوارنیوز، شاندی پارتی بەجیاو شاندی یەكێتیش بەجیا كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كۆبوونەوانە متمانەی لەنێوان ئەندامانی شاندە هاوبەشەكەی پارتی ‌و یەكێتی نەهێشتووەو بەو هۆیەشەوە كێشە لەنێوانیان دروست بووە.
لە رۆژی پێنج شەممەی رابردووەوە، شاندێكی هاوبەشی پارتی‌و یەكێتی لەشاری بەغدان، ئەوەش بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، بەشێكی تر لەكێشەكانی نێوان پارتی‌و یەكێتی پەیوەندی بە كاندیدی پۆستەكان هەیە، بەتایبەتی كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق، كە پشكی كوردە لە بەغدا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color