گرنگ

فراكسیۆنی یەكێتی لەژێر فشاری ئێرانییەكان نەچوونەتە كۆبوونەوەی پەرلەمان


 

 

بوارنیوز، تایبەت
فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی بەشداریان لەكۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق نەکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی، ئەوەش لەئەنجامی داواكاری‌و فشاری ئەو شاندەی ئێران بوو، كە لەشاری بەغدان.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، كە بەشدارینەكردنی فراكسیۆنی یەكێتی لەسەر داواكاری‌و فشاری ئەو شاندەی ئێران بووە، كە لەشاری بەغدان‌و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان دەكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە ئێوارەی رۆژی نۆی مانگ پەرلەمانی عێراق دەستی بەكۆبوونەوە كردو لەكۆبوونەوەكەشدا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی دەستیپێكردو محەمەد حەلبوسی بەسەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردراو حاکم زاملی بەجێگری یەکەم و شاخەوان عەبدوڵڵا بەجێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردران.

جگە لەفراكسیۆنی یەكێتی، ئەندامانی لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیش بەشداریان لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ووجێگرەکانی نەکرد، ئەوەش بەهۆی ناڕازیبوونیان لەمیكانیزمی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color